thumbs_b_c_ea62d498571bd8e021e2bd1b4ab802b3

حەیدەر عەبادی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستانی راگەیاند

سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی رایگەیاند كە دووبارە هەردوو فڕۆكەخانەكانی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بە رووی گەشتە نێودەوڵەتییەكاندا كرانەوە، دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان رەزامەندیی نیشان دا هەردوو فڕۆكەخانەكە بكەونە ژێر دەسەڵاتی فیدرالی.

لە روونكردنەوەیەكدا كە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەداوە، لەبەر پەرۆشی لە ئاسانكاری بۆ گەشتكردنی هاووڵاتییان لە رێگەی هەردوو فڕۆكەخانەكانی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی، فەرمانێكی دیوانی واژووكردووە سەبارەت بە دووبارە كردنەوەی هەردوو فڕۆكەخانەكانی هەولێر و سلێمانی دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان رەمەزاندی نیشان دا كە هەردوو فڕۆكەخانەكە بكەونە ژێر كۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی فیدرالی، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی تایبەت لە هەردوو فڕۆكەخانەكە لەژێر فەرماندەیی و كۆنتڕۆڵی وەزارەتی ناوخۆی فیدرالدا بن.

سەرۆكوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە كە بە پێی یاسا سیستەمی پشكنین (ئەلبایسز) تایبەت لە هەردوو فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان و دەروازە سنوورییەكان بە سیستەمی سەرەكی لە بەغدا دەبەسترێتەوە، هەروەك ئێستا لە دەروازە سنوورییەكانی دیكەی عێراق كاری پێ دەكرێت، هەروەها فەرمانبەرانی پاسپۆرت و رەگەزنامە لە هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێر و سلێمانی دەخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆی فیدرال و روونی كردووەتەوە كە ژمارەیەك بڕگەی لەبەر پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتییان لە هەرێمی كوردستان و عێراق لە فەرمانە دیوانییەكەدا داناوە.

حەیدەر عەبادی باسی لەوەشكردووە كە لیژنەیەكی باڵا كە نوێنەرانی سەرجەم دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان لە ناوەند و هەرێم لە خۆدەگرێت بە مەبەستی سەرپەرشتیكردن لە بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان و دەروازە سنوورییەكان پێكدەهێنرێت ئەوەش بۆ دڵنیایی لە پابەندبوون بە پێوەرەكانی فیدرالی كە راپۆرت بۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بەرزدەكاتەوە.

ژ.ك

بابەتی دواتر

BAGHDAD, IRAQ - SEPTEMBER 08: Haider al-Abadi (C) greets the new members of the parliament after the announcement of the new government in Baghdad, Iraq, on September 8, 2014.  A diverse participation government consisting of Shi'ites, Sunnis and Kurds has been formed, after Haider al-Abadi cabinet received a vote of confidence from the parliament. (Photo by Stringer/Anadolu Agency/Getty Images)

بۆ پێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و حكومەتی داھاتوو رێككەوتن

گفتوگۆی ھاوپەیمانی سائيرون و لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ پێكھێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی و حكومەتی داھاتوو، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *