thumbs_b_c_e56880c38e7e5f312fac3100f9d6e3a8

یەکەم روونکردنەوەی تیلەرسن دوای لەکارلابردنی

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن کە لە لایەن سەرۆکی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپەوە لەکارلابرا، لە یەکەم روونکردنەوەی لەبارەی لەکاربردنی رایگەیاند کە لە ٣١ی ئاداردا دەست لە پۆستەکەی هەڵدەگرێت.

تیلەرسن لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی سازکرد و تیایدا سەربارەت بە بابەتی لەکاربردنی روونکردنەوەی بۆ میدیاکاران دا.

تیلەرسن رایگەیاند کە لە ٣١ی ئادارا بە فەرمی دەست لە پۆستەکەی هەڵدەگرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە لەمڕۆوە ئەرک و کارەکانی وەزارەتەکەی بە جێگری وەزیری دەرەوە جۆن سولیڤان دەسپێرێت و گوتیشی: “لەم ماوەیەی ماوە لەگەڵ وەزیری نوێ دەرەوە، مایک مۆمپیۆ بەشێوەیەکی کاتی بەیەکەوە کارەدەکەین تا شارەزایی لە کارەکان پەیدا دەکات”.

ئەمڕۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند كه‌ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ له‌ رێکس تیله‌رسن وه‌رده‌گرێته‌وه‌ و بەڕێوەبەری ده‌زگای هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی)، مایك پۆمپیۆ ده‌كاته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌.

تره‌مپ له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە كه‌ پۆمپیۆ ده‌كاته‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سوپاسی تیله‌رسن-یشی كردبوو بۆ ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كردوون.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایشیگه‌یاندبوو جێگای سه‌رۆكی سی ئای ئه‌ی به‌ جێگری سه‌رۆكی ده‌زگاكه‌، جینا هاپسێل پڕده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌م ژن ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێت.

بابەتی دواتر

42521850_1822294657891642_7400355687550681088_n

ڕابەری گشتی: پێشوازی لە ئایەتوڵا محمد جواد الخالصی کەسایەتی ناوداری عیراق كرد

ڕۆزى سێ شەممە 25/9/2018ڕێزدار مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی لەبارەگای تایبەتی خۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *