21ECBD3E-9560-45E6-B87F-6F16C5D60427_w1023_r1_s

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا پشتیوانی خۆی بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەربڕی

سەرکردەی ناوەندی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پشتیوانی خۆی بۆ ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران دەربڕی و وتی ڕێکەوتنەکە ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ بەرنامە ناوەکییەکەی ئێراندا.

جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێڵ وتی ” ڕێکەوتنە ناوەکییەکە بەرپەرچی یەکێک لە هەڕەشە سەرەکیەکانی داوەتەوە کە لەلایەن ئێرانەوە ڕووبەڕوومان بۆتەوە، دواتر ئەگەر ڕێکەوتنەکە هەڵبوەشێتەوە ئەوا پێویستە لەسەرمان ڕێگەیەکی دیکە بدۆزینەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەرنامە ناوەکییەکەیاندا.”

ڤۆتێڵ سەرکردەی هێزەکانی ناوەندی ئەمەریکا و بەرپرسی هێزەکانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوەڕاستی ئاسیادا بە ئێرانیشەوە. لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکادا ئەم لێدوانانەیدا، ئەمەش لە هەمان ڕۆژدا کە سەرۆک ترامپ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسنی لەسەر کارەکەی لابرد.

ڤۆتێڵ وتیشی ” پێم وایە هەندێک نیگەرانی دەبێت سەبارەت بەو ڕێگەیەی کە بەنیازین بیگرینە بەر بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم مەترسییە ئەگەر هاتوو مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت لەچوارچێوەی پلانێکی کاری هاوبەشدا. لە ئێستادا پێم وایە لە بەرژەوەندی ئێمەدایە لە ڕێکەوتنەکەدا بمێنینەوە.”

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

42521850_1822294657891642_7400355687550681088_n

ڕابەری گشتی: پێشوازی لە ئایەتوڵا محمد جواد الخالصی کەسایەتی ناوداری عیراق كرد

ڕۆزى سێ شەممە 25/9/2018ڕێزدار مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی لەبارەگای تایبەتی خۆی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *