1057141332018_245

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هۆشداری ده‌دات

هه‌ر كاندیدێك به‌ر له‌واده‌ی دیاریكراو بانگه‌شه‌ ده‌ستپێبكات دوور ده‌خرێته‌وه‌.

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان عیراق هه‌ڕه‌شه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و كاندیدانه‌ ده‌كات به‌ر له‌واده‌ی دیاریكراو بانگه‌شه‌ ده‌ستپێبده‌كه‌ن دوور ده‌خاته‌وه‌.
كۆمیسیۆن ڕاشیگه‌یاندووه‌ سزاكانیان بۆ ئه‌و كاندید و قه‌وارانه‌ی پێش ئه‌و واده‌یه‌ ده‌ستیان به‌ بانگه‌شه‌ی ھه‌ڵبژاردن كردووه‌ توند ده‌بێت به‌ جۆرێك كه‌ سزاكان ده‌گاته‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی به‌شداریكردنیان له‌ پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ له‌ 12 ی ئایاری ئه‌مساڵدا به‌رێوه‌ده‌چێـت.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ رزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌ڵێت: كۆمسیۆن ماوه‌ی 15 رۆژی بۆ ووردبینی ناوی پاڵێوراوه‌كان دیاریكردوه‌ و له‌ ئێستاشدا به‌شێكی زۆری به‌دواداچون بۆ ناوی كاندید و بڕوانامه‌ و پله‌ی سه‌ربازی كراوه‌ و له‌ ماوه‌ی چوار رۆژی داھاتوودا سه‌رجه‌م وردبینییه‌كان ته‌واو ده‌بێت ، له‌دوای ووردبینییه‌كانیش ژماره‌ ده‌درێت به‌ پاڵێوراوه‌كان و ده‌بن به‌ كاندیدی ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

1544461904whatsapp-image-2018-12-10-at-20.12.57

كۆتایی ئەمساڵ یەكێتی ئەوروپا پەیوەندییە داراییەكانی لەگەڵ ئێران جێبەجێ دەكات

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ میکانیزمی تایبه‌ت به‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌کان له‌ گه‌ڵ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *