101432018_asqawsdedee

به وێنە.. دوای ٣٤ ساڵ چەقۆیەکی پزیشکی لە سکی نەخۆشێک لە هەولێر دەرهێنرا

لە ساڵی ١٩٨٤ هاووڵاتییەک نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا، بەڵام بە بێئەوەی کەس پێی بزانێت، یەکێک لەو چەقۆ (کەتەر) پزیشکیانەی نەشتەرگەرییەکەی پێ ئەنجامدرا، لە نێو سکی بەجێما.

دوای ٣٤ ساڵ لەو رووداوە، لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر، بەشێوەیەکی کتوپڕ نەشتەرگەرییەکی تر بۆ ئەو هاووڵاتییە کرا و ئەو چەقۆ پزیشکییە دەرهێنرا.

د.سامان بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتیی تەندورستی هەولێر لە بارەی ئەو رووداوە، قسەی بۆ ئێن ئاڕ تی کر د وتی، ئەو نەشتەرگەرییە لە لایەن پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری (د.سەرهەنگ حسێن) بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراوە، ئێستا نەخۆشەکە لە ژێر چاودێریدا لە نەخۆشخانەی ڕزگاری و تەندروستی جێگیرە.

حاڵەتی بەجێهێشتنی چەقۆ و کەرەستەی پزیشکی لەنێو لەشی نەخۆش ناوبەناو دووبارە دەبێتەوە و زۆرجار کێشەی تەندروستی دروست دەکات، بەڵام بەجێهیشتنی چەقۆیەکی پزیشکی بۆ ماوەی ٣٤ ساڵ بێ ئەوەی کەس پێی بزانێت، بە حاڵەتێکی دەگمەن دادەنرێت.101432018_29176964_1625994714135642_363525503652462592_n 101432018_29186886_552329545152410_655649976327602176_n 101432018_29196261_552329548485743_2852273096780414976_n

بابەتی دواتر

1544461904whatsapp-image-2018-12-10-at-20.12.57

كۆتایی ئەمساڵ یەكێتی ئەوروپا پەیوەندییە داراییەكانی لەگەڵ ئێران جێبەجێ دەكات

به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ میکانیزمی تایبه‌ت به‌ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه‌ داراییه‌کان له‌ گه‌ڵ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *