368

گۆرانكاریەكانی ئەمریكا و هەڵبژاردنەكانی داهاتوى عێراق

هەڵبژاردنەكانی نوێنەرانی نیشتیمانی كه بڕیارە ١٢ ئایار ٢٠١٨ ئەنجامبدرێن و هەڵمەتەكان (ی هەڵبژاردن) رەنگدانەوەی ئەو كێشانەن كە رەگیان لە پێكدادانی ٢٠١٤-٢٠١٧ دایە لەگەڵ داعش لەگەڵ چەند ململانێیەكی پێشوتری نێوخۆیی و ئاستەنگەكانی حوكمداریی  شوناسە ئێتنی، دینی، هەرێمی و خێڵەكیەكان لەڕووی سیاسییەوە گرنگ ماونەتەوە، لەگەڵ ركابەری و هاوبەشی شەخسی، هەمەجۆریی ئابوری و ناهاوسەنگی سامانە سروشتیەكان. دراوسێكانی عێراق و دەوڵەتەدەرەكیەكانی دیكە بەردەوامن لە بەدواكەوتنی بەرژەوەندی خۆیان لە وڵاتەكە، هەندێك كات هاوكاری یەكن و هەندێك كاتیش وەك كێبڕكێ، حەیدەر عەبادی هەوڵی دووبارە هەڵبژێردرانەوە دەدات لە ئایار، بەڵام ركابەرەكان لە لایەن و بزوتنەوەكانی دیكە وەك كێبڕكێكار خۆیان بەرامبەری هەڵدەبژێرن. لەكاتێكدا پێكهاتە ئێتنی و دینیە سەرەكیەكانی عێراق لەڕووی سیاسیەوە هەمەجۆرن، زۆرێك لە عێراقیەكان خواستی هاوشێوەیان هەیە بۆ باشتركردنی ئەمنیەت، كردەیی حكومەت و دەرفەتی ئابوری. سەرەكوەزیر حەیدەر عەبادی و سیاسییەكانی دیكە زیاتر و زیاتر گوتارێكی پشت-تائیفی سیاسی و ئابوری لەخۆدەگرن، بەڵام سیاسەتی بەرمەبنای شوناس بەردەوامە لە كاریگەری خستنە سەر پێشهاتەكان لە تەواوی وڵات.

هەرێمی كوردستان لە باكوری عێراق رولى بەرچاوی كارگێڕی هەیە لەژێر بەندەكانی دەستوری عێراقی ٢٠٠٥ و حكومەتی هەرێمی كوردستان كه بڕیارە لە  ٢٠١٨ هەڵبژاردنی نوێنەران و سەرۆكایەتی ئەنجامبدات. كوردەكان بەشێوەی زۆرینەی بەرچاو دەنگیان بە سەربەخۆیی دا لە ریفراندۆم حكومەت لە ٢٥ ئەیلول ٢٠١٧، كە بووە هۆی زیادبوونی ململانێی سیاسیی لەگەڵ حكومەتی نیشتیمانی و رەخنەگرتنی ئیدارەی ترەمپ و ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتوەكان. لە تشرینی یەكەمی ٢٠١٧، حكومەتی نیشتیمانی قەدەغەی خستە سەر گەشتە نێودەوڵەتیە ئاسمانیەكان لە هەرێمەوە بۆ دەرەوە و بەپێچەوانەوە و هێزە ئەمنیەكانی عێراق پێشڕەوییان كرد بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی ئەمنی بەسەر ناوچە ئەمنیەكاندا كەپێشتر لەژێردەستی هێزە كوردیەكاندا بوون دوای پێشڕەوی نیوەی ٢٠١٤ی داعش.

زۆرینەی پارێزگای  كەركوك – كە ماوەیەكی زۆربوو لەژێردەستی كورددا بوو- گەڕایەوە بۆ ژێردەستی حكومەتی نیشتیمانی و مشتومڕی دواتر لەسەر ئەوە سیاسەتی كوردی شەقاركردووە. هێزە عێراقی و كوردیەكان هێشتا بەرامبەر یەك وەستان لەسەر هێڵە ململانێ لەسەرەكان لەكاتێكدا سەركردەكانیان دانوستان دەكەن لەسەر چەندین كێشەی هەستیار. ئاوارە عێراقیەكان بە ژمارەیەكی زیاتر دەگەڕێنەوە سەر ماڵوحاڵیان، بەڵام سەقامگیری و بنیاتنانەوەیەكی چڕوپڕ پێویستە لە ناوچە رزگاركراوەكانی دەستی داعش. لە ئازاری ٢٠١٨، بە خەمڵاندن ٢.٣ ملیۆن عێراقی هێشتا ئاوارەن و بەرپرسان باس لە ٨٨ ملیار دۆلار دەكەن وەك پێویستی بنیاتنانەوە. هێزە نانیزامیەكان بەهێزتربوون و زیاتربوون لە ٢٠١٤ەوە، بەڵام هێشتا تەواو ئاوێتەنەبوون بە دەزگا ئەمنیە نیشتیمانیەكان. هەندێك كەسایەتی سەر بە هێزەكانی میلیشیای حەشدی شەعبی كە رێكخرا بۆ شەڕكردن دژی داعش بەشداری هەڵمەتی هەڵبژاردنی ٢٠١٨ دەكەن و رەنگە هاریكاریی یان ركابەریی سەرەكوەزیر عەبادی بكەن، لەنێویاندا هەندێك كەس كە پەیوەندیان بە ئێرانەوە هەیە.

به يوه ندى ئەمریكا بە عێراقەوە لە ٢٠١١ەوە بۆ ئەوە بووە مەیلی یەكێتی عێراق بەهێزبكات و لە ئامانجی دابەشكارانە ى تائيفى رايبگرێت. هاوكات  هەوڵیانداوە بەشداری و وەبەرهێنانی ئەمریكا كەم بكەنەوە لەچاو قۆناغی ٢٠٠٣-٢٠١١، لەڕێی هاوبەشی لەگەڵ كیانە جیاوازەكانی عێراق و پەرەپێدانی توانای ئەو هاوبەشانەوە بەدوای بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا بكەون – نەك لەڕێی جێگیركردنی هێزی گەورەی سەربازی ئەمریكا. پاڵپشتی ئابوری ئەمریكا توانای عێراقی زیادكرد لە بەدەستهێنانی پاڵپشتی و هەوڵدان بۆ باشتركردنی كارى حكومەتی عێراق و كارگێڕی دارایی گشتی. ویلایەتە یەكگرتوەكان بەخشەری پێشڕەوە لە كۆمەكی مرۆیی بۆ عێراق و پشتگیریی چالاكیە ئەمنیەكانی دوای داعش دەكات لە سەرانسەری ئەو وڵاتە لەڕێی كۆمەكی دارایی بۆ دەزگاكانی نەتەوە یەكگرتوەكان و كیانەكانی دیكەى هه ر بويه ش له ئيستادا ئیدارەی ترەمپ پەیوەندیەكی هاریكارانەی بەردەوامی پێداوە لەگەڵ حكومەتی عێراق و داوای پاڵپشتی دارایی كردووە بۆ پشتگیریی سەقامگیریی لە عێراق و بەردەوامی مەشقی ئەمنی بۆ هێزە عیراقیەكان لەدوای تەواوكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گرنگەكان ليره دا سروشت و توناى بوونی سەربازیی ئەمریكا رولى كرنكي هه يه و ئەركی خوي لە عێراق لە ٢٠١٨ زياتر ده كات لەبەرئەوەی دۆخی واقیعەكە دەگۆڕێت و بەرپرسە  له هەڵبژێردراوه  عێراقیە نوێیەكان.

ر.ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *