201831622111813H5

پێشنیازی سه‌پاندنی سزای نوێی ئه‌وروپییان به سه‌ر ئێراندا كردووه‌

ولاتانى به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا ، ئه‌ڵمانیا پێشنیازی سه‌پاندنی سزای نوێی ئه‌وروپییان به سه‌ر ئێراندا كردووه‌ئه مه ش  به مه به ستى رازيكردنى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به  به‌شداریكردنى له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كه‌ هه‌میشه‌ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌كات.
به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا ، ئه‌ڵمانیا ئه‌ويان دووپاتیانكردۆته‌وه‌، سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر تاراندا، رێگری له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌كات له‌ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆگرامی مووشه‌كی بالیستی و سنوورێكیش بۆ قه‌یرانی سووریا داده‌نێت.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سێ وڵاته‌ى ئه‌وروپا له وه دڵنیان، پێشنیازه‌كه‌یان رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك پێشێل ناكات هه ر بويه ش له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، دۆناڵد تره‌مپ، سڕكردنی سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێرانی له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا درێژكرده‌وه‌ و، به‌ڵێنیشیدا ئه‌مه‌ دوایین جاره‌ سڕكردنی سزاكان درێژ بكرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌ به‌شداره‌كان له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌دا رێككه‌وتنه‌كه‌ هه‌موار نه‌كه‌نه‌وه‌ به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.
جيي باسه له‌ ساڵی 2015 به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئێران و وڵاتانی گروپی 5+1 واژۆ كرا، به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ پێویسته‌ ئێران ده‌ستبه‌رداری پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵبگیرێن. ئه‌وكات باراك ئۆباما كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو، نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌و رێككه‌وتنه‌دا ده‌كرد، به‌ڵام دوای هاتنی دۆناڵد ترمپ بۆ كۆشكی سپی، تره‌مپ به‌رهه‌ڵستی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كرد و هه‌میشه‌ هه‌ره‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌كات ريكه وتنه كه ى كردووه.                                        ش.ك

بابەتی دواتر

16102018102600_n47dxu1x

‌له‌ ژێر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپبوو ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری به‌سه‌رچودا گیرا

قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عه‌لوه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *