29216724_1884003528338562_2132230210975551413_n

(٣/١٧) رۆژى كۆچى دوايى زاناو سەركردە مامۆستا مەلا عەلى عەبدولعەزيز

كاميل مەحمود

(٢٠٠٧/٣/١٧) رۆژى گەيشتنى هەواڵێكى ناخۆش بوو بەهەرێمى كوردستان و شارى ئيسلامپەروەرى هەڵەبجە، هەواڵى كۆچى دوايى مامۆستا مەلا عەلى عەبدولعەزيز ڕابەرى گشتى بزووتنەوەى ئيسلامى و يەكێك لە ديارترين سەركردەكانى بزاڤى ئيسلامى هاوچەرخ، مامۆستاى ڕابەر ئەو زاناو كەسايەتى و سەركردەيەى لەمێژووى بزاڤى ئيسلامخوازى كوردستاندا خاوەنى رۆڵ و كاريگەرى خۆى بووەو لەناو گۆڕەپانى ململانێ سياسى و ئايدۆلۆژييەكانيشدا باوەڕدارێكى خاوەن مەبدەئو بوێربوو كە هەرگيز لەسەر باوەڕو هەڵوێستى خۆى مساوەمەى نەدەكرد، دەسەڵاتە يەك لەدواى يەكەكانى عێراقيش نەيانتوانيوە لەحەقبێژى و نواندنى هەڵوێستى ئايينى و نەتەوەيى بێ دەنگى بكەن و لەم پێناوەدا چەندين جار دووچارى گرتن و دوورخستنەوە بۆ ناوچە دوورەكانى باشوورو ناوەراستى عێراق هاتووە.
مامۆستا مەلا عەلى عبدالعزيز سونبولى ئازايەتى و بوێرى بووە لەناو توێژى مەلاو زاناكاندا كە لەهەر جێگايەكى كوردستاندا باس لە مەلا عەلى هەڵەبجە كرابێت وێناى پياوێكى مێزەر سپى ئازاو نەترس و خاوەن قسەى سەريح هاتووەتە پێش چاو، لەبەر ئەم بوێرى و ئازايەتييەش لەدروستبوونى بزووتنەوەى ئيسلاميدا هەميشە سەركردايەتى هێزە چەكدارەكان و بوارە جيهادييەكانى كارى بزووتنەوەى پێ دەسپێردرا تا ئەو كاتەى بوويە ڕابەرى گشتى ئەو بزووتنەوەيە و دواجار ماڵئاوايى لێكردين..
جێگات بەهەشت و گۆڕت پڕ نووربێت زاناو سەركردەى بوێرو خاوەن خزمەت، كاروانت بەردەوام بێت.

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *