19875492_1516739735014711_6197387418003739594_n

لیژنەی هاریكاری ئیسلامی: كۆمەڵی ئیسلامی، یەك لیستیان ڕەتكرۆدتەوە

لەسەر پرسی یەكخستن و كۆكردنەوەی نێو ماڵی ئیسلامیەكان، لیژنەی هاریكاری ئیسلامی لە كە لە ژمارەیەك كەسایەتی و ڕێكخراوی مەدەنی پێكهاتوون، ڕایدەگەیەنن لەوبارەوە چەند پرۆژە و میكانیزمێكمان پێشكەشكردووە و دوجاریش كۆمەڵی ئیسلامی لەبەر كۆمەڵێك هۆكار لەم قۆناغەدا یەك لیستیان ڕەتكردۆتەوە.

لە بەیاننامەی لیژنەی هاریكاریدا هاتووە” ئێمە لە (لیژنەی هاریكاری ئیسلامی) ماوەیەكە لە هەوڵی كۆكردنەوەی نێوماڵی ئیسلامی و نزیككردنەوەی لایەنە ئیسلامیەكانداین، بۆ ئەو مەبەستەیش چەندین پرۆژەو پێشنیارمان پێشكەش كردون و میكانیزمی جێبەجێكردنیشمان دیاری كردووە، بەڵام ئەنجامی پێویستی نەبووە، لەدوا هەوڵیشماندا پێشنیاری یەك لیستیمان كرد بۆ لایەنەكان، بەڵام برایانی (كۆمەڵی ئیسلامی) لەم قۆناغەداو لەبەر كۆمەڵێك هۆكار یەك لیستیان پێ باش نەبوو، ئێمەش ڕێزمان لەبۆچونەكەیان گرت”.

دەقی بەیاننامەكە:

بسم الله الرحمن الرحیم

(وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ ۚ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ)

[سورە التوبە 71] جەماوەری ئیسلامخوازی كوردستان

سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت

ب/ ڕونكردنەوە

ئێمە لە (لیژنەی هاریكاری ئیسلامی) ماوەیەكە لە هەوڵی كۆكردنەوەی نێوماڵی ئیسلامی و نزیككردنەوەی لایەنە ئیسلامیەكانداین، بۆ ئەو مەبەستەیش چەندین پرۆژەو پێشنیارمان پێشكەش كردون و میكانیزمی جێبەجێكردنیشمان دیاری كردووە، بەڵام ئەنجامی پێویستی نەبووە.

لەدوا هەوڵیشماندا پێشنیاری یەك لیستیمان كرد بۆ لایەنەكان، بەڵام برایانی (كۆمەڵی ئیسلامی) لەم قۆناغەداو لەبەر كۆمەڵێك هۆكار یەك لیستیان پێ باش نەبوو، ئێمەش ڕێزمان لەبۆچونەكەیان گرت..

جەختیشدەكەینەوە كە برایەتی ئیمانی و پڕۆژەی ئیسلامی لەیەك لیستی گەورەترە، بۆیە بەپێویستی دەزانین كەهەموولا لەهەوڵی بەرجەستەكردن و پتەوكردنیدابین.

لیژنەی هاریكاری ئیسلامی

ژ.ك

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_15eb2e7637822f996962908b1065e931

توركیا له‌ چەند شارێكی عێراق كۆنسوڵخانه‌ دەكاتەوە

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی رایگه‌یاند كه‌ توركیا له‌ به‌رنامه‌ی دایه‌ ئه‌مساڵ كۆنسوڵخانه‌ له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *