IMK

لێدوانى رۆژنامەوانى بزووتنەوەى ئيسلامى دەربارەى: رێككەوتنى هەولێرو بەغدا دژى ژيان و بژێوى خەڵكى ستەمديدەى كوردستان

باسك نێت

بەناوى خواى گەورەو ميهرەبان

سەرەڕاى جياوازيان لەسەر زۆر بابەت جارێكيتر بەرژەوەندى گەندەڵكاران يەكيگرتەوەو هەموو جياوازييەكانيان بەلاوە ناو لەسەر حسابى ژيانى خەڵكى كوردستان ڕێككەوتنەوە، بەداخەوە دواى چەندين مانگ لەچاوەڕوانى خەڵك و بەڵێن پێدانيان كە ژيانيان ئاسايى دەكرێتەوەو مووچەى تەواويان بۆ دەگەڕێنرێتەوە تازە هەردوو دەسەڵاتە گەندەڵكارو ستەمكارەكەى بەغداو هەولێر ڕێكدەكەون لەسەر بەردەوميدان بەستەمى بڕينى مووچەو قوتى خەڵك ، ئێمە گومانمان نييە لەوەى ئەم ڕێككەوتنەش بەرەنجامى تەنازول و سازشێكيترى گەورەى هەرێمە بۆ رازيكردنى بەغدا بە پاشەكەوتكردنى مووچەى فەرمانبەرانى كوردستان، لەكاتێكدا سەرۆك وەزيرانى عێراق و حكومەتەكەى تا دوێنێش ئەم پاشەكەوتەيان بەناياسايى و ستەم وەسف دەكرد.
ئێمە لەبزووتنەوەى ئيسلامى بەتوندى نارەزايەتى خۆمان بەرامبەر بەم سازشكارى و ڕێككەوتنانە دەردەبڕين و پێمان وايە حكومەتى هەرێمى كوردستان هەموو سنوورەكانى ويژدان و مرۆڤايەتى تێپەڕاندووەو پێويستە ڕابگيرێت لەم هەموو ستەمكارى و گەندەڵكارييەى بەرامبەر بەگەلەكەى ئەنجامى دەدات، هەموو مافێكيش دەدەين بەفەرمانبەرانى كوردستان كە بايكۆتى دەوام و كارەكانيان بكەن و خەڵكى كوردستان و حزبەكانيش پشتيوانييان بكەن، لەهەمان كاتدا داوا لەو حزبانە دەكەين كە هێشتا لەحكومەتى هەرێم و حكومەتە لۆكاڵييەكاندا ماون دەستبەردارى ببن و بەشداريكردن لەم ئيدارە ستەمكارەى كوردستاندا بە بەڕێوەبەرێكى گشتى و بريكارێكيش بێت بەشدارييە لەستەمكارى و هيچ جياوازييەك لەنێوان پۆستە ئيدارى و ئيمتيازاتە حزبييەكان نييە لەحومەتى هەرێم و حكومەتە محەلييەكاندا.

وتەبێژى مەكتەبى سياسى بزووتنەوەى ئيسلامى
٢٠١٨/٣/١٩

ژ.ك

بابەتی دواتر

223201698569179a7c9b1ded255b3db7ebe2c5d04a6_XL

100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی زیاد كرا

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ دەڵیت: بۆ ئەم مانگە نزیكەی 100 هەزار دینار مووچەی پۆلیسی یەكەی پاسەوانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *