13669089_102972890147948_2420171106901598441_n

کامە بەرەی گەل؟!

منيرە عەلى عەبدولعەزيز

شتێک بەناوی بەرەی گەل وجودی نیە، ئەوەی هەیە بەکارهێنانی گەلە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی کە خۆی لەخۆی دا تاوانە.
بەهۆی خۆپیشاندانەکانی شوبات و سەرای ئازادیەوە 20 پەرلەمانتار چوونە ناو پەرلەمان بەهەر بیستیانەوە زمناکۆی داماویان چارەسەر نەکرد .
بەهۆی ناڕەزەیەتیەکانی خەڵکەوە ئۆپۆزسێۆنی پێشوو دەنگی هێناو ودواتریش هەرخۆیان لە پەرلەمان دەنگیان دایەوە بەو دز وگەندەڵانەی کەشەو وڕۆژ باسیان دەکردن وبەهۆی دژایەتی ئەوانەوە دەنگیان هێنا کەچی دیسانەوە کردنیانەوە بەحکومەت و کاربەدەستی خەڵک ….بۆچی ؟
بۆچی دیسانە وە دەنگیان دایەوە بە وەزیری نەوت وسامانە سروشتیەکان کەهەرچی قەیران و شکستی سیاسەتی ئابوریە لە ئەستۆی ئەودا بو ؟؟؟؟ ئەوە فێڵ کردن نیە لەخەڵک وخۆڵ کردنە چاوی خەڵک نیە؟؟؟؟
لەهەموی گرنگتر بۆچی دیسانەوە کۆمەڵ وگۆڕان و ئەوبیست کوسیەی بەهۆی ناڕەزایەتی خەڵک دەنگیان هێنا لەچوارچێوەی هەرپێنج فراکسێۆنەکە لە 1ـ‌4ـ2015 کۆبونەوە بۆ پیلان گێڕی لەخەڵک ویەک سەعات کۆبونەوەی پەرلەمانیان تاخیر کردو حسابیان بۆ فراکسیۆنه کانی تر نه کرد وڕێک که وتن که صندوقی داهاتی نه وت سه ربه ئه نجومه نی وه زیران بێت!!!!!. له کاتێک دا ده بوو سه ربه په رله مان بوایه ….ئەمەیە بەرەی گەل ؟؟؟؟؟ ئەوە خیانەت نەبوو لە خەڵک کرا ؟؟؟؟؟
د.شوان قەڵادزەی ڕەحمەتی خوای لێ بێت هاواری کرد که ده بێت سندوقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتی وگازییەكان سەر بە پەرلەمان بێت به ڵام سه رۆکایه تی په رله مانی ئەوکاتە پێشنیارەكەی دکتۆر شوانی نەخستە ده نگدانەوە تا پەرلەمانتار دەنگی پێدەدات” کەسەرۆکایەتی ئەوکاتی پەرلەمان سێ کەس بوون دوانیان کۆماڵ وگۆڕان بوون .دواجار پەرلەمانی كوردستان بە بڕیاری 5حیزبەکە بڕیاری دا كەسندوقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتی و گازییەكان سەربە ئەنجومەنی وەزیران بیَِت نەك ئەنجومەنی باڵای نەوت وگاز. کەئەوەش گەورەترین خیانەت بوو لەخەڵک وپەرلەمان کرا.
دواتریش لەناوکابینەی قەیرانی حکومەت دابوون و بەشداربوون لە بڕیاری بڕینی قوتی خەڵک ودەستیان شیلاوی بوو بەشیرینی نەوت و وەرگرتنی پارە بۆ حیزبەکانیان لەڕێگای کۆمپانیای کارەوە
ئەوەی ئەمڕۆ ڕو دەدات دەرئەنجامی ئەو هەڵە و صفقه ناهەقانەیە کەپێنج حیزبەکە وئۆپۆزسێۆنی پێشوو کردیان و ئێستاخەڵک گیرۆدەی بوە ،،
تاکە فراکسێۆن کەدەنگی بە حکومەت و وەزیری نەوت و دزینی نەوت نەدا فراکسێۆنەکەی ئێمە بوو
بۆیە پێم بڵێن کامەیە بەرەی گەل ؟؟؟؟؟
یان سوێند بخۆن کە دەستیان شیلاوی نەبوە وپارەیان لەکۆمپانیای کار وەرنەگرتوە…
من لەباتی بزوتنەوەی ئیسلامی سوێند ئەخۆم و ئەیسەلمێنم ئێوەش فەرموون با خەڵک بزانێت بەرەی گەل و دژ بەستەمکاران کێ یە ؟؟

ژ.ك

بابەتی دواتر

33745839_2010716382334094_1902423852156190720_n

بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و خه ڵكى دەسپاک دەنگبدە

بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و خه ڵكى دەسپاک دەنگبدە ن. سه رباز خوشناو ‎ئەوەی لە پێشە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *