ResizeImageHandler

پزیشکان و كارمەندانی تەندروستی مانگرتنیان راگەیاند

پزیشکان و كارمەندانی تەندروستی لە سنووری سلێمانی ‌و هتەڵەبجە‌ و ئیدارەكانی گەرمیان ‌و راپەڕین مانگرتنیان راگەیاند، هۆكارەكەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ئەو مووچەیەی لە بەغداوە بۆ یان نێردراوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سیستەمی پاشەكەوت بەسەریان دابەشدەكات.

نەقیبی سەندیكای كارمەندانی تەندروستیی بله و باره يه وه: وتويه تى چەندین ساڵە كارمەندانی تەندروستی هۆكاربوون بۆئەوەی كاری نەخۆشخانە حكومییەكان نەوەستێت، بەڵام‌ ئیدی كاتی ئەوە هاتووە كارمەندانی تەندروستیی پاداشتی ئەو هەموو ماندووبوونەیان وەربگرنەوە و بەبێ‌ پاشەكەوت مووچەیان پێبدرێت.

هاوکات لە نەخۆشخانەی هیوای سلێمانی پزیشکانی نیشتەجێی دێرینی هەناوی بەشەکانی منداڵان، چاندنی مووخ، خوێن و شێرپەنجە بە هەمان هۆکار مانگرتنیان راگەیاند.

ئه مه له كاتيكدايه سه رجه م فه رمانكه كانى باريزكاكانى هه ريم  هه ره شه ى مانكرتنى سه رتاسهرى ده كه ن له سه ر سيستمى داسه بينراوى باشه كه وت.

ئەمه له كاتيكدا بوو دووشەممەش 19ی ئادار، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پۆستێکدا لە فەیسبووک رایگەیاند: “وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە وەزارەتی پێشمەرگەشەوە خەرجدەکات، پرۆسەی وردبینیش بەردەوامدەبێت”.

ش.ك

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *