1016778_486779041403625_1221301673_n

نەورۆز ، ئەندێشەى مرۆڤ.. پەیامی پێغەمبەران

شۆڕش کەمال
لەسەرەتاى کتێبی”ئاڤێستا، الکتاب المقدس الزرادشتیە” د.خەلیل عەبدولڕەحمان لە لاپەڕەی ژمارە (7بۆ17)، دا دەڵێت: ئاڤێستا تەمەنی زیاتر لە سێ هەزار ساڵە و مەوسوعەیەکی شارستانى، ڕۆشنبیری،ئەخلاق و ئەنترۆبۆلۆجیاى گەلانی ئاریە، لە هەمانکاتدا گەورەیی و رۆشنبیری گەلانى ئاریایە، نمونەی کۆنترین بەڵگەنامە مێژوییەکانە لە ڕوی دین و یاسای نوسراو و ڕیوڕەسم و بۆنەی ئاینی، بیروباوەڕی فەلسەفی، ئەخلاق- هەڵسوکەوت،زانستی ئاینی-فیققە،یاسای پزیشکیى و گەردون-فەلەکناسی لە کۆمەڵگەی سەرەتایی ئێرانی.
بۆیە ئاڤێستا منداڵی گەلانی ئاری،ئەرمەن،فارس،تاجیک،ئەڤغان..تادواییە.ئەمە کتێبێکی پرشنگدارە لە مێژوی گەشەسەندنی ئاینەکان و رۆشنبیری مرۆڤایەتی و یەکێکە لەو سەرچاوە نوسراوانەی وەرگێردراون لە شارستانیەتى مرۆڤایەتى و نەوە دوای نەوە لە هەزاران ساڵ لەمەو بەرەوە گواستویانەتەوە بە شێوازى (دەماودەم و نوسراو) بۆیە پڕیەتی لە ئەندێشەو بیروباوەڕی جوان، پشت ئەستورە بە خۆشەویستی خێر و هەوڵدان لەو پێناوەداو باوەڕبوون بە سەرکەوتن بەسەر هێزی شەڕ.لە هەمانکاتدا پڕکراوە لە ڕاستگۆیی و حەقیقەت،حەقیفەت –ڕاستی باشترین خێرەکانە.
دواتر نوسەر لە ڕونکردنەوەی سەرچاوەکان شیکردنەوە دەکات و دەڵێت: ئاڤێستا واتا “بنەڕەت- الاساس،الاێل” لە زمانی کوردی شێوەزاری هەورامی ” ئاڤێستا” بەمانای سەرەتای ژیان دێ لە کوردی کرمانج ئاڤ – واتا “ئاو” ئەمەش رەنگە بەو پێیەبێ کە ئاو سەرچاوەی سەرتای ژیانی نوێ یە هەربۆیە پێیوترابێ “ئاڤێستا”.
هەندێکیتر لە لێکۆڵەرەوان پێیانوایە بنەڕەتی وشەکە لە “ڤێدا” ی روسیەوە هاتبێ واتا “ڕوانین- شێواز ڕواڵەت – مرى، مڤهر،مشهد بەمانای زانین-معرفە دواتر ئەم وشەیە چووەتە نێو لاتینی و بووە بە”ڤێدیت” بەمانای سەرنج،بینین،تێڕوانین –نڤر- ابێر-رای لە زمانی کوردیدا “دیتین” بەمانای بینینەوەدێ بۆشتێک بیدۆزێتەوە.
هەندێکیتر پێیانوایە پیتی”ئەی” ئینگلیزی بۆ وشەی”ڤێست-ڤێدا” زیادکراوە (المعرفە) زانین بووە بە کاری فریاد ڕەسی بۆ دۆزینەوەی ڕاستی-حەقیقەت تا فریاد ڕەس پێیبگات و لەنێو خەڵک بڵاویبکاتەوە.
دواتر نوسەر پێیوایە زەردەشتی ئاینی ئاسمانیە بەو پێیەی جەخت لەسەر پاکو خاوێنی و خاوێنی (جەستە و رۆح) دەکاتەوە ئەمەش بە بەرزڕاگرتنی سەرچاوەکانی” سروشت-الگبیعە” کەپێکهاتوون لە: (زەوی،ئاو،ڕوەک،ئاگر، ئاسمان و هەوا، لەگەڵ ڕێزگرتن و بەرز ڕاگرتنی زیندەوەرانی ماڵی وەک: مانگا،مەڕ،الپیران،سەگ،ئەسپ و وڵاخی سواری،لەگەڵ بەرز ڕاگرتنی ڕوناکی ئاسمان (رۆژ یان خۆر -خورشید، مانگ-القمر،تیشتریا-ئەستێرەی سیرۆس).
زەردەشتیەکان (ئەلکسێندەری مەکدۆنی) تاوانباردەکەن بە سوتاندنی ئاڤێستا لەدوای ئەوەی ناوبراو ئێران و ناچەکانی ژێردەستەڵاتی داگیرکردوە هەستاوە بە سوتاندنی ئاڤێستا.
دوای ئەوەی بەشەکانی ئاڤێستا جارێکیتر لە هەردوو سەردەمی”پارسی ، سازانی” کۆکراوەتەوە لە “بیست و یەک جزم-جزء ” بەڵام دوای ئەوەی ئیسلام دەگاتە ئەو ناوچانەی زەردەشتیەکانی تێدا ژیاون لەسەدەی “حەوتەمی زاینی” زەردەشتیەکان لە ئێران هەڵهاتوون و ڕویانکردوەتە “هند” بۆ ئەوەی خۆیان و کتێبەکەیان بپارێزن تاکو ئێستاش خەڵکانێک هەن لە هیند بیروباوەڕیان لەسەر ئاینی زەردەشتی ماوەنەتەوە بەڵام ئەوەی لە ئاڤێستا مابێتەوە تەنها “چوار جزم” لەکۆی بیست و یەکی ماوە.
لە ساڵی 1735 بۆ 1805 زانای فەرەنسی”ئەنکتێل دیۆبێرن” گەیشتە هند بەو هیوایەی بتوانێت دەستنوسی زەردەشتیەکانی دەستبکەوێ بۆ ئەو مەبەستەش چوارساڵ مایەوەو توانی (داراب کۆمان)ی کاهینی زەردەشتی قایلبکات بۆ ئەوەی دەستنوسەکانی “ئاڤێستا”و دەستنوسەکانی”بەهلەوی” بۆبێنێ ئەو زانایە دوای ئەوەی گەڕایەوە بۆ ئەوروپا توانی لە ساڵی 1771ز وەریبگێرێت بەناوی (زند افیستا-کتاب زردشت)، لەساڵی 1855ز بۆ 1925 زانای ئەڵمانی “کریستین بارتولمە” هەستا بە دانانی فەرهەنگی ئێرانیکۆن(بارتولمە) بۆ وەرگێڕانی”گات” کە دوای ئەو قوتابیەکەی بەناوی”وۆڵف.ک” لە ساڵی 1911ز توانی ئاڤێستا چاپ بکاتەوە لە ساڵی1924ز دوای ئەوانیش هەریەکە لە(دیۆشین-گییمن،هۆمباه.ه، ئانسەر.س) جارێکیتر (گات)وەرگێڕدرایەوە.لەساڵی 1933ز ئاڤێستا بەزمانی فەرەنسی وەرگێڕدرا لە سێ یەکی سەدەی بیست گەورەترین کار لەبارەی ئاڤێستا کرا بە زمانی ئینگلیزی بەناوی(بنڤینیست.ئەی) ” ئاینی فارسی بە پێی دەقە یۆنانیە بنەڕەتیەکان” ئەمەش لە ساڵی 1929ز بوو، بە پشت بەستن بە دەق و سەرچاوە یۆنانیەکان، لە ساڵی 1938ز لێکۆڵەری ئەڵمانی “نیوبەرگ.س” لەبارەی (مێژوی ئێرانی کۆن) بەناوبانگترین کتێبی نوسی لەڕۆژئاوا، ساڵی 1962ز دوو کتێبیتری وەرگێڕانی “گات” لەژێر سەرپەرشتی(شلێرت.ب) و (دیۆشین.ج-گیمان) نوسران، بە بۆنەی تێپەڕبوونی(2500)ساڵ بەسەر دەوڵەت و رۆشنبیری ئێران لەساڵی 1979ز کارێکی گەورەی بەناوی کرا لە توێی سێ موجەلەدا.Commemoration Cyrus
ئەژدەهاک: له ديدى هنيه كانه وه پادشایەکی زۆرداری ئاری بووە لە نەورۆزدا کوژراووە رۆژی نەورۆز لای هەندێ لە گەلانی فارس و تاجیک و کورد و ئەفغان و هند گێڕانەوەو سەرگوزشتەی زۆری لەسەردەوترێ هیندیەکان دەڵێن چیرۆکێکی ئەفسوناوی هەیە بەناوی”کمشا” هند ئەم پادشایە ستەمکار بووەو هەرمنداڵ وکۆرپەیەکی کوڕ لە ڕۆژی لەدایکبوونی پادشا”کریشنا” لەدایک بووبێ کوشتویەتی بەپێی گێڕانەوەکانی”ڤێدی” چونکە پێیانوابووە بەندەکانی کریشنا گەر لەو رۆژەدا لەدایک بن و کمشا نەیانکوژێت ئەوا ئەو بەندە ئاریە هندیانە کەپێیانوتراوە بەندەکانی کریشنا کمشای پادشا دەکوژن چونکە جەستەى خواوەندی هەشتەم”فشنۆ” هەڵدەگرن مانای ئەم ناوەش واتا”ڕەش” ئەم خواوەندەی هندیەکان زۆرترین شوێنکەوتەکانی ئەو بەندە هیندیە ڕشانەبوون کە بە ئەسڵ خەڵکی هیندبوون.
نوسەر دواتر دەڵێ:زەردەشت مەزهەبێکی ئەخلاقی و فەلسەفی دینی دامەزراند هەندێک لە لێکۆڵەرەوان پێیانوایە یەکەمین بوو بتوانێ فەلسەفەی دین بکات. بەڵام ئەمە ڕایەکی پەسەند نیە چونکە بەر لەو مێژو چیرۆکانە پێغەمبەران هەبوون و (کیتاب) پەیامیشیان هەبووە بۆ خوا بە یەک ناسین- توحید،گەرچی پێیانوایە هەریەکە لە فیساگۆس ، ئەفلاتون، ئەرستۆ، کاریگەری بیروڕاو تێڕونینە ئەخلاقی وفەلسەفیەکانی زەردەشتیان لەسەرە لەگەڵ ئەوەی کە خۆیان بارگاوی بوون بەبیروباوەڕەکانی ڕۆمانی کۆن و یەهود و هاودەم بوون لە گەڵ پێغەمبەران بە تایبەت دادود و سولەیمان و لەوانەوە فێری دانایی-حکمە بوون، لەو کتێبەدا باسی ئەوە دەکات نمونەی دیاری پاشماوەکۆنەکان ئەوە دەردەخەن کە بیرۆکەی “شەیتان”لە زەردەشتیەوە هێنابێ و بۆ ئەوکاتەی دەگێڕنەوە کە ساڵی 586.پ.ز دەستگیرکرابوون و ببونە بەندە بۆ ماوەی زیاتر لە پەنجا ساڵ دوای ئەوە پادشا “کۆرش”ی گەورەی زەر دەشتی بووە فریاد ڕسیان و دوای ئەوەی ڕزگاریکردن و گێڕانیەوە بۆ وڵاتی خۆیان و چاکەی لەگەڵکردن. بەڵام دیسانەوە ئەم ڕایە دەکەوێتەوە بەر ڕخنە چونکە چیرۆکی شەیتان و ئادەم زۆر کۆنترە لەو مێژوەی ئەوان باسی دەکەن و بەپێی سەرچاوە نوسراوەکان لە ئاینە ئاسمانیەکان ململانەی مرۆڤ و شەیتان لە بوونەوە دەستپێدەکات نەوەک ئەو مێژوە لەچاو بونى مرۆڤ و دروستبونى دوێنێ یە.
لێرەوە دەگەڕێینەوە بۆ بنەماکانی کاری خێرو باشە و کاری خراپەو شەڕ کە بنەمای خوداییە لای زەردەشتیەکان(ئاهورامازدا) و (ئەنگراماینیو- ئەهری مەن) هەر لە ئاڤێستا ناوی (بەهەشت)و(جەهەنەم) هاتووە و بەهەشت شوێنی چاکەکارانەو جەهەنەم جێگەی خراپەکاران، دانیال وەزیری گەورەی داریوس سەبارەت بە ژیانی (هەمیشەیی) و پاداشت و سزای هەمیشەیی قسەی کردوەو باسی مردن و زیندوبونەوەو ژیانی هەمیشەیی و پاداشت و تۆڵەی کردوەو باسی لە رۆحی شەڕەنگێزو فریشەی پاک کردوە وەک ئەوەی لە تەورات نوسراوەو باسکراوە. بەڵام ئەمە تەنها دوێنێیە لە بەرامبەر مێژوی ئاینی ئاسمانی و شەریعەت و باس و خواسی پاداشت و تۆڵە بە بەهەشت و جەهەنم و ژیانى بەردەوامى دوای مردن.
لە ئاڤێستا دەوترێ ئاهورامازدا (گایومارتان – مرۆڤی یەکەم)ی دروستکردوە لە خاک و مرۆڤ دروستکراوی شەشەمینە لە دروستکراوەکان ئەمەش لە هەموو کیتابە ئاسمانیەکانی پێشتر باسیان لێوەکراوە و لە قورئان یش هاتووە. بۆیە پێویستە لە ڕوی بەڵگەکانەوە تێڕامان و هەڵوێستەو وردبوونەوە بکرێت. لە کاتێکدا پەیامبەران لە کتێبە ئاسمانیەکان خودا خالق بە دروستکەری مرۆڤ ناساندوەو مرۆڤیشی لە خۆڵ دروستکردوە. بەلام لێرە ئاینی ئاسمانی تەناسوخى رۆح رەتدەکاتەوە کە لای زەردەشتی و هندۆس و بوداییە کان باوەریان پێی هەیە.
هەرچەندە هەندێ لە لێکۆڵەران ئەم رایە پەسەند دەکەن بەڵام هەندێکیتر پێیانوایە پێچەوانەکەی ڕاستبێ و زەردەشتیەکان لە کیتابی ئاسمانی و بیروباوەڕی ئاینی ئاسمانیان وەرگرتبێت و گۆڕانکاریان تێداکردبێ یاخود لە بنە رەِەتدا ئەو دەقانەی بەناوی زەردەشتی وەرگیراون لە بیروباوەڕە جیاوازەکانەوە وەرگیرابن وپاشان کراونەتە دەقی نوسراو “گات” ڕەنگە لە “صحف” ی ابراهیم و موساوە هاوردەکرابن یاخود لە شوێن و پاشماوەکۆنەکان بە شێوەی نوسراو بەزمانی گەلانی کۆن نوسرابنەوەو ئێستا درابنە پاڵ زەردەشت لە گەڵ دەستکاریەکی زۆر چونکە ئەو دەمانەی باس و خواسی لەسەر دەکرێ لە سەردەمی “ئیبراهیم” پێغەمبەری خوا تەمەنی کورت ترە لە کاتێکدا ئیبراهیم ئاینی “توحید”ی گەیاندوەتە رۆژهەڵاتی کۆن لە ئێران تا هند و چین و دەریای ڕش و تا دێتەوە دەریای مردوو سوریاو فەلەستین و ئەردەنی ئێستا و دۆڵی دوڕوبار وادی ڕافیدەین و سینا و میسر، بەهەمان شێوەش “موسا”پێغەمبەر پەیامی نوسراوی هەبوە بەناوی “ێحف” و لە میسری کۆن و وادی ڕافیدەین کاری پێکراوەو کراوەتە یاسا و شەریعەت و ئەو دەمەی کۆرش دۆڵی دوروبار وادى رافیدەین دەگری شەریعەتی حەمورابی هەبووە کە لە بنە ڕتدا دەقەکانی لە( صحف)ی موسا پێغەمبەرەوە وەرگیراون دیارە ئەو دەمەش زۆر تێپەڕیوە بەسەر یدا بۆیە تا دەگاتەوە فەلەستین و دەریای مردوو لەوێشەوە بەرەو رۆژهەڵاتی کۆن و وڵاتی ئێرانی ئێستا و سنوری هند رۆیشتوە کە هەمان ئەو سنورانەن دەوڵەت و ئیمپراتۆری کۆن و کۆرش بەتایبەتی تێیدا یاساو شەریعەتی زەردەشتی پیادەکردوە. خودی ناوی “داود” پێغەمبەر لە ئاڤێستا هاتووە ئەمەش ئەوە دەردەخات هاوکات بووە لەگەڵ سەردەمی یەعقوب و ئیسحاق و داود و سولە یمان داود لە دوای پێغەمبەر موسا هاتووە کەواتە دەتوانین زۆر بەڕاشکاوی ئەوە ببینین شەریعەت و یاساو بنەما ئاسمانیەکانی ئیبراهیم و موساو پێغەمبەرانیتر کۆنترن لەو مێژوانەی باسی زەردەشتی یان بیروباوەرشی کۆنفۆشستی چینی یا بودایی یان مەجوسی ئاگرپەرستی لێوە دەکرێت و مێژوەکانیان لە نێوان 2500 بۆ 3000 ساڵ تێناپەڕێت لە کاتێکدا ڕوداوی هاتنی پێغەمبەران و چیرۆکی پەیامی ئاسمانی زۆر کۆنترە لەوەی ئەوان باسی لێوەدەکەن لە دەقەکانەوە.جگە لەوەى شارستانیەت و بوونى مرۆڤ و شەریعەتی خوای بۆ پێشی لافاوی گەورە (نوح) هەبوەو پێغەمبەرانیش هەبوون ناوی (ئیدریس) پێغەمبەریش لە هەمویان کۆنترەو خاوەن کیتاب و پەیامى خواىى بوە واتە -توحید.
لێرەوە ئەو ڕاستیەمان بۆ ڕوندەبێتەوە هەموو بەڵگە باوەڕپێکراوەکان بە دور لە چیرۆکی ئەفسوناوی و سەرگوزەشتە و ئەندێشەى مرۆڤ دەتوانن ئەو ڕاستیە بسەلمێنن لەم دونیایەدا خودا بۆ چاوتروکاندنێکیش مرۆڤى بەجێ نەهێشتوە بە بێ خوداو پێغەمبەرو پەیامی ئاسمانى.

بابەتی دواتر

33745839_2010716382334094_1902423852156190720_n

بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و خه ڵكى دەسپاک دەنگبدە

بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و خه ڵكى دەسپاک دەنگبدە ن. سه رباز خوشناو ‎ئەوەی لە پێشە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *