cms-image-000024034 (1)

نهێنی هەولێرو بەغدا له سه ر موچە بەشێوەی پاشەكەوت

حكومەتی عێراق رۆژی دوو شەممە رایگەیاند، پارەیان ناردووە بۆ حكومەتی هەرێم بەمەبەستی پێدانی موچەی فەرمانبەران، كە ئەمە نیگەرانی‌و كاردانەوەی جۆراوجۆری بەدواوە هاتووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی موچەی بەشێوەی پاشەكەوت بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبكرێت.

له و باره يه وه سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند، لەئەنجامی گفتوگۆكان لەسەر ئاستێكی بەرز لەنێوان هەردوو سەرۆك وەزیرانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان، هەروەها وەزیرەكانی پەیوەندیدارو لیژنەكانی پێداچوونەوە كاری زۆریان كرد بەتایبەتیش بەغدا خۆی داوای كرد، كە لیستی ئەو دوو وەزارەتە (وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی) بخرێتە بەردەست، كە لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەغدا بڕی (٣١٧) ملیار دیناری لەڕێگای لقی بانكی ناوەندی عێراقەوە لەهەولێر نارد و دوێنێش ئەو بڕە پارەیە ڕادەستی وەزارەتی دارایی كرا.

ئه مه له كاتيكدايه پێشتر سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، حكومەتی عێراقی داوای لیستی ناوی موچە خۆرانی هەرێمی كردووە بەمەبەستی ناردنی موچەی ئەو دوو وەزارەتە، فەرمانبەرانی ئەو دوو وەزارەتەش چاوەڕێی هاتنی موچەكانیان دەكرد بەبێ پاشەكەوت.

بەڵام ئەمڕۆ سێ شەممە لەگفتوگۆیەكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا سەفین دزەیی ئەوەی ڕایگەیاند “لەنووسراوە فەرمییەكەی حكومەتی عێراقی ئاماژە بەوەكراوە، كە ئەو بڕە پارەیە تەرخانكراوە بۆ موچەی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، هەروەها دواتر حەدیسی ڕایگەیاند، ئەو پارەیە بۆ موچەی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە، دواتریش حەیدەر عەبادی لەڕێگای سۆشیاڵ میدیا و چەند ڕێگایەكی تر جەختی كردەوە بڕە پارەكە بۆ موچەی هەموو موچە خۆرانە، ئەگەرچی سەرەتا بڕیاربوو موچەی ئەو دوو وەزارەتە (پەروەردی و تەندروستی) بنێردرێت.

دزەیی ڕوونیكردەوە، كۆی پێویستی پارە بۆ موچەی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دوو سەد ملیار دینارە مانگانە بێ پاشەكەوت، بەڵام ئەو پارەیەی هاتووە بۆ خۆی (٣١٧) ملیار دینارە بۆ هەموو وەزارەتەكان، لەبارودۆخی ئاسایدا بڕی پێویستی پارە بۆ پێدانی موچە بەبێ پاشەكەوت (٨٨٠) ملیار دینارە بەنزیكەیی، لەم ساڵەی ڕابردوودا، كە سیستمی پاشەكەوت جێبەجێدەكرێت مانگانە بۆ موچەی فەرمانبەران (٥٩٠) ملیار دینار پێویستە واتە ئەو (٣١٧) ملیار دینارەی نێردراوە بەشی موچەی هەموو فەرمانبەران ناكات بەسیستمی پاشەكەوتیش بدرێت، بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێم خۆی ئەوی تر تەواو بكات تا بتوانێت موچە بەپاشەكەوتەوە دابەش بكات.

حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەتیكردەوە هیچ ڕێكەوتنێك لەنێوان هەولێرو بەغدا كرابێت لەسەر ئەو بڕە پارەیە، كە بۆ هەموو وەزارەتەكان بێت‌و رایگەیاند “ئەگەر سەیری یاسای بودجەی عێراقی بكەی، سەیری ئەو شایستە داراییانەش بكەی، ئەو (٣١٧) ملیار دینارە ڕێك بەو ئەندازەیە دانراوە واتە (٢٨١) ملیار لەگەڵ (٣٥) ملیاریش بۆ پێشمەرگە واتە بەپێی یاسای بودجە ئەو بڕە پارەیە دانراو و بەڕوونی وتویانە ئەو پارەیە بۆ هەموو موچە خۆرەكانە.

سەفین دزەیی باسی لەوەشكرد، لەم بارودۆخەی كوردستان تێیدایەتی ئەو بڕە پارەیە كەم نییە بڕێكی باشە، كە هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات تابتوانێت موچەی بەشێك لەموچە خۆرانی پێبدرێت، هەروەها رایگەیاند “ئەوەش وەك سەرەتا وتم لەئەنجامی هەوڵ و دیالۆگەكانی هەولێرو بەغدا بوو بەسوپاسەوە، بەڵام موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان‌و شایستەداراییەكانی هەرێمی كوردستان شایستەی زیاترن بێگومان.

دزەیی هاوكات رایگەیاند “نازانین هیچ ڕوونكردنەوەیەكی ئەوتۆی نەناردووە بەغدا، بۆچی لەپڕ بڕیاری گۆڕی لەبری (٢٠٠) ملیار دینار بۆ وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی سێ سەد و حەڤدە ملیار دیناری ناردوە بۆ موچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێم”.

بەشێك لەفەرمانبەرانی هەرێم دوای وتەكانی حەیدەر عەبادی‌و بەشێك لەپەرلەمانتارە كوردەكان ڕایاندەگەیاند، بەنیازن پێش نەورۆز دوو موچە وەربگرن بەبێ پاشەكەوت.

سەفین دزەیی لەبارەی ئەو ئەگەری پێدانی دوو موچە لەپاش ناردنی پارە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند “بێگومان هاتنی ئەو بڕە پارەیە ئەركی سەرشانی وەزارەتی دارایی كەمتر دەكاتەوەو خێراتر دەتوانێت كارەكانی ڕابپەڕێنێت، بەڵام بێگومان شێوازی دابەشكردنی بەچ بڕێك دەبێت؟ ئەوا دەبێت وەزارەتی دارایی خۆی دیراسە بكات، هەمیشە هەوڵدراوە وەزارەتی پەروەردە لەپێشەوەی وەزارەتەكان بێت، ەهەروەها هەموو وەزارەتەكانی تریش خانەنشینانیش، بەڵام ئەوە كاری وەزارەتی داراییە كەخۆی ئەو خشتەیەی موچە دادەڕێژێت.

دەربارەی ئەوەی ئایا لەمەودوا بەغدا خۆی ئەو بڕە پارەیە مانگانە دەنێرێت یا تەنیا بۆ یەكجارە؟ سەفین دزەیی رایگەیاند “دانوستانەكانمان لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای ئەوە بووە، كە كێشەكان چارەسەر بكرێن‌و هاتنە پێشی حكومەتی هەرێم بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی كەبەغداد هەیبووە ، بەهەمان شێوەش ئەو داكاریانەی هەرێم هەیبوو،وە ڕێكەوتنیش لەگەڵ بەغدا لەچوارچێوەی پاكێجێكی هەمیشەیی دەبینین هیوادارین ئەم ڕێكەوتنە بەردەوام بێت تا تەمەنی ئەم حكومەتە هەیەو هەڵبژاردن دەكرێت و حكومەتی نوێ پێكدێت.

سەفین دزەیی جەختی لەوەش كردەوە، كێشەكانی هەولێر و بەغدا بەتەنیا كێشەی دارایی‌و بودجە نییە، بەڵكو كێشەی یاسایی و ناوچە كێشە لەسەرەكان و مەلەفی نەوت و مەلەفی ئەمنی و پێشمەرگەن،ڕەنگە هەندێك شت بتوانرێت چاك بكرێتەوە لەوانە بڕیاری خێرا یا كاری تەكنیكی وەك كردنەوەی فڕۆكەخانەكان، كە بەغدا داوای دەكرد بەهاوبەشی بەڕێوەببرێت هەرچەند پێشتریش وابوو بەبێ دەستەی فڕۆكەوانی عێراق هیچ فڕۆكەیەك نەدەنیشتەوە، بەڵام لەئەنجامدا چارەسەر كراوە ئێستا كێسەی تری دەستور و ئەو بابەتانە ماون كە ئاماژەم پێی كردن. هه روه ها وتى:سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی حكومەتی عێراقی ناردویەتی بۆ موچەی هەموو موچە خۆرانی هەرێمی كوردستانە نەك تەنیا دوو وەزارەت‌و جەختدەكاتەوە، ئەو پارەیە ئەگەر بەپاشەكەوتیشەوە موچەی فەرمانبەرانی پێبدرێت هێشتا بەش ناكات‌و دەبێت حكومەتی هەرێم خۆی پارەی دیكەی سەربخات بۆ پێدانی موچە.
ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *