19400037_1767528963538854_2846361280785862938_n

با ئامڕازەکان نەکەینە ئامانج

پرۆفيسۆر د.خاليد محەمەد ساڵح

لەدیدی ئێمەی بڕواداردا تەنها ڕەزامەندی خوای گەورە ئامانجی سەرەکی بوونی مرۆڤە و سەرجەم شتەکانی تر بەپێغەمبەران وپەیامەکانیشیانەوە ئامڕازن بۆ گەیشتن بەو ئامانجە.
بۆیە دەبێت کۆی پرۆسەی بوونی مرۆڤ ئاوێتەی ئەو ئامانجە بکرێت وبەو پێودانگەیش هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
هێزە ئیسلامیەکانیش بەدەر نین لەو هاوکێشەیە وئامانجی بوونیان هەردەبێت لەو پێناوەدا بێت وکاتێکیش لەوئامانجە لایاندا ئەوا شەرعیەت وپیرۆزیەکان وتەنانەت پاساوی بوونیشیان لەدەست دەدەن ولەبری دەرمان دەبنە دەرد وپێویستە لەبری بەرگری بەرەنگاریان بینەوە تا دەیانگێڕینەوە سەر ڕێگای ڕاست.
لەم سۆنگەیەوە کوشندەترین هەڵە ئەوەیە شوێنکەوتەکانی ئەو هێزانە بەچاوی پیرۆزی سەیری قەوارە وسیاسەت وسەرکردەکانی خۆیان بکەن وبوونیان بکەنە ئامانج وبەچاوی معصوم وپارێزراو سەیریان بکەن وئەوانیش بکەنە پێودانگی خواناسی وخۆشەویستی وحەق ناسی، تا ئەو ئاستەی کەبەرگی خواناسی وپیرۆزی بکرێت بەبەرگی کۆی سیاسەت وهەڵوێستەکانی حیزبدا وبەچاوی فریشتە سەیری سەرکردە وسیاسەتمەدارانی بکرێت وهەرکەس أشهد بالله ی بۆ کردن ئەوە خواناس وسەرڕاست وحەق وێژبێت وهەرکەسیش جورئەتی کرد وبچوکترین ڕەخنە یان گلەیی برایانەی لێ کردن ئەوە ئیتر بە سەرلێشێواو ولا ڕێ وفریودراو ناوزەند بکرێت و وا وێنا بکرێت کە کەوتۆتە داوی نەیارانی دینەوە وپلان وپیلانی ئەوان جێبەجێ دەکات.
ئەم جۆرە تێگەیشتن وسیاسەت کردنەیش سەرەڕای ئەوەی پێچەوانەی هەموو دەقە شەرعیەکانە مەترسیدارترین هەڵەیە چونکە کۆی پێورەشەرعیەکان ئاوەژو دەکاتەوە لەبری ڕەزامەندی خوا ڕەزامەندی حیزب وسەرکردە دەبنە ئامانج وخواوکۆی چەمکە شەرعیەکانیش دەبنە ئامڕاز.
هەر ئەم جۆرە تێڕوانین وتێگەیشتنەیش بووکەبووە مایەی شکستی ئەزموونی حوکمڕانی یەک چارەکە سەدەی هێزە بەناو نیشتمانی ونەتەوەییەکان؛ چونکە سەرەتا ئەو هێزانە وەک ئامڕازوبەپاساوی دەستەبەرکردنی ئازادی نیشتیمان ونەتەوە وسەندنەوەی مافە زەوتکراوەکانی گەلی کورد هاتنە بوون، بەڵام دواتر هاوکێشەکان لەهزی ئەو هێزانەدا گۆڕا ومانەوەی خۆیان وبنەماڵە وسەرکردەکانیان بوونە ئامانج وپرسی نیشتمان ونەتەوە وسەربەخۆی گەلی کورد ومافە ڕەواکانی بوونە ئامڕاز وکارتی بازرگانی وکاڵای موزایەدەکرن سوتەمەنی داینەمۆی بەرژەوەندی بنەماڵەکانیان، هەر ئەمەیش بووە هۆکاری سەرەکی شکستی ئەزموونی ئەو هێزان.
جا دەبێت ئێمە ئیسلامی سوود لەهەڵە وئەزموونی ئەوان وەرگرین وبەخۆماندا بچینەوە، چونکە ئەگەر ئەو جۆرە هزر وبیرکردنەوانە بۆ ئەوان تەنها چەمکە دونیاییەکەی دۆزەکەی لێ شێواندون و بەفیڕۆ داون، ئەوا بۆ ئێمە ولەکاری ئیسلامیدا دونیا ودواڕۆژیشمان لێ تێک دەدات وبەفیڕۆ دەدات.
بۆیە تکایە تکایە تکایە با ئامڕازەکان نەکەینە ئامانج.

ژ.ك

بابەتی دواتر

29216823_1919107028130852_6277528803319642233_n

له‌ سۆشیال میدیایه‌كى درۆینه‌وه‌، به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دواكه‌وتوی سێكسخوازی…

له‌سه‌ره‌تاى دروست بونى ژیانه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مرۆ، زۆرینه‌ى مرۆڤه‌كان دوو رووى تایبه‌تیان هه‌بوه‌،به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى تۆڕه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *