202653Image1

سەندیکای پزیشکان مۆڵەتی ٧٢ کاژێرى دايه ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی

سەندیکای پزیشكانی کوردستان لە راگەیێندراوەکەدا ئیدانەی بڕیاری پاشەکەوتکردنی ئەم پارەیە دەکات کە وەک مووچەیە لەلایەن بەغداوە بۆ وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە نێردراوە.
سەندیکای پزیشکان لە راگەیێندراوەکەدا مۆڵەتی ٧٢ کاژێر دەداتە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی بۆ پێداچوونەوە بە بڕیارەکە و دەڵێت لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکان، ئەوا هەڵوێستی دیکەی وەک گردبوونەوە، خۆپیشاندان و بایکۆتی سەرتاسەرییان لە هەردوو سێکتەری حکومی و تایبەت دەبێت.

سەندیکای پزیشكان دەڵێت پاشهاتەکانی مانگرتنی پزیشكان لە ئەستۆی حکومەتە و دەبێت لایەنی بەرپرس لە ئەستۆیان بگرێت.

ئەم بەیاننامەیەی سەندیکای پزیشكانی کوردستان لە کاتێکدایە کە ماوەی پێنج رۆژە لە سلێمانی پزیشكان و کارمەندانی تەندروستی بایکۆتیی سەرتاسەرییان راگەیاندووە و تەنانەت نەخۆش لە نەخۆشخانە فریاکەوتنەکانیش بەڕێناکەن.
دةقى به ياننامه كه:
بۆ/ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران
بۆ/ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى

له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یرانى دارایى و جێبه‌جێكردنى سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتى موچه‌، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى پزیشكانى كوردستان قوربانى یه‌كه‌مى سیسته‌مه‌كه‌بوون، به‌ڵام به‌رده‌وام بوون له‌ خزمه‌تكرن به‌بێ ماندووبوون له‌ چاره‌سه‌رى ئازار و نه‌خۆشیه‌كانى هاووڵاتیانى كوردستان كه‌ئه‌مه‌ش واى كرد ڕۆژ به‌ ڕۆژ بارى دارایى پزیشك خراپتر بێت و كاریگه‌رى نه‌رێنى بكاته‌ سه‌ر ژیانیان و كه‌چى هه‌ر به‌رده‌وام بوون له‌ كاره‌كانیان.

به‌ڵام پاش رێكه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێم و عێراقى فیدراڵ به‌ناردنى مووچه‌ى ته‌واوى پزیشك و كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، پزیشكان دووباره‌ بوونه‌وه‌ قوربانى و به‌هه‌مان شێوه‌ى پاشه‌كه‌وتكراو مووچه‌كانیان وه‌رگرته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى گرینگى نه‌دانه‌ به‌م توێژه‌ گرنگه‌.

بۆیه‌ وه‌كو سه‌ندیكاى پزیشكان زۆر به‌تووندى ئیدانه‌ى ئه‌م بڕیاره‌ ده‌كه‌ین و داوا له‌به‌رێزتان ده‌كه‌ین كه‌ له‌ماوه‌ى (72) حه‌فتا و دوو كاتژمێرى داهاتوودا پێداچوونه‌وه‌ به‌م بڕیاره‌ بكرێته‌وه‌ و به‌نووسراوى فه‌رمى وه‌ڵاممان بدرێته‌وه‌ و مووچه‌ى ماندووبوونى پزیشكان به‌ته‌واوى و به‌بَى پاشه‌كه‌وت مانگانه‌ له‌كاتى خۆیدا بدرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ڵوێستى دیكه‌ى پێویستى مه‌ده‌نیانه‌ (گردبوونه‌وه‌، خۆپیشاندان، بایكۆتى سه‌رتاسه‌رى) له‌ هه‌ردوو سێكته‌رى حكومى و تایبه‌ت راده‌گه‌یه‌نین و پاشهات و لێكه‌وته‌ سلبیه‌كانى ده‌خه‌ینه‌ ئه‌ستۆى لایه‌نى به‌رپرس.

هاوكات داوا له‌ پزیشكه‌ به‌رێزه‌كان ده‌كه‌ین دان به‌خۆیاندا بگرن و خاوه‌ن ئیراده‌ و یه‌ك ریزبن.

سەندیکای پزیشکانی کوردستان
24-03-2018
ش.ك

بابەتی دواتر

images

كەش و هەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *