kangar1

سوودو زيانه كانى گیای کنگر

کنگر، يه کێکه لەو گیا بەهاریانه ى لە کوردستان بایەخی زورى پێدەدرێت و بە چەندین شێوە ئامادەدەکرێت بو خواردن، له ديارترين سوده كانى کنگر كه تا ئيستاكه زانرابيت ئه مانه ن:

1-کنگر دژی هەوکردنی جەستەیە، و ئارەزووی خواردنی زیاددەکات، چونکە کرداری هەرس چالاک دەکات.

2-میزەڵدان چالاک دەکات، وزە بە لەش دەبەخشێت و دڵ بەهێزدەکات.

3-ئەو کەسانەی کەم خوێنن یان شەكرەیان هەیە، بەسوودە بويان.

4-بەپێی توێژینەوە زانستیەکان ماددەیەک لە گەڵای کنگر هەیە بەناوی “سینارین”، یارمەتی توانەوەی کۆلیسترۆڵی خوێن دەدات.

5-دەوڵەمەندە بە ماددەی کاربۆهێدراتی بەناوی( ئینۆلین”) ئه م ماده یارمەتی چالاکبوونی ریخۆڵە دەدات، هاوکات دژە ئۆکسانە، ئەمەش بەرگری لەش دژی شێرپەنجە زیاد دەکات، بەتایبەت شێرپەنجەی پێست.

جكه له هەموو ئەو سوودانەش به لام زيانىشي هه يه .. کنگر زیانی بۆ دووگیان و منداڵان و تووشبووانی نەخۆشیە قورس و درێژخایەنەکانی گورچیلە و جگەر و زراو هەیە.
ش.ك

بابەتی دواتر

ku-xlarge

چی‌ وا له‌ مرۆڤه‌كان ده‌كات هه‌ست به‌ ماندووێتی‌ بكه‌ن؟

زانایان رایانگه‌یاند كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ گازه‌كانی‌ قه‌تیسبوونی‌ گه‌رمی‌، ره‌نگه‌ ببێته‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ مرۆڤه‌كان هه‌ست به‌ ماندووێتی‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *