smal11201014182557

له ديارترين سوودە كانى پرتەقاڵ

ديارترين سوودە كانى پرتەقاڵ:

1-پرتەقاڵ بڕێکی زۆر پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە، ئەمەش یارمەتی جوانی و مانەوەی پێست دەدات بە گەنجی، هاوکات لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان دەیپارێزێت.

2-میوەیەکە دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود وەک ڤیتامین ئەی و سی و پۆتاسیۆم، هەربۆیە گرنگە رۆژانە یەک پرتەقاڵ بخۆیت.

3-یەکێکی دیکە لە سوودەکانی ئەم میوەیە چالاکبوونی مێشک و بەهێزکردنی یادگایە، چونکە ترشی فولات و فولیکی تێدایە، کە بۆ خانمانی دووگیان پێویستە و کۆرپەلە لە نەخۆشیەکانی مێشک دەپارێزێت.

4-پرتەقاڵ بۆ دڵ پێویستە، چونکە ماددی “فلادونوید”ی تێدایە کە یارمەتی راگرتنی رێژەی کۆلیسترۆڵ دەدات لە خوێن و پاراستنی خوێنبەرەکان و راگرتنی پەستانی خوێن.

5-بەپێی توێژینەوەکان بەهۆی بوونی رێژەیەکی زۆر لە ماددە ریشاڵیەکان گەدە دەحەوێنێتەوە و ئەگەری تووشبوون بە قەبزی کەمدەکاتەوە، ئەگەر رۆژانەش بەشێوەیەکی رێکخراو شەربەتی پرتەقاڵ بخۆیت، ئەوا لە نەخۆشیەکانی جگەر بەدووردەبیت.

6-ماسکی پرتەقاڵ دەبێتەهۆی کردنەوەی رەنگی پێست، هەربۆیە توێکەڵەکەی وشک بکەرەوە و بیهاڕە، پاشان یەک کەوچک ماستی تێبکە و بۆ ماوەی 10 خولەک بیدە لە پێست.

7-ئەو کەسانەی قژیان هەڵدەوەڕێت، دەتوانن بایەخ بە خواردنی پرتەقاڵ بدەن، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، کە بەرهەمی کۆلاجین دەپارێزێت.
ش.ك

بابەتی دواتر

36749425_815971422125935_8181780701650092032_n

رابەری گشتی پێشوازی لە ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینی كرد

بەرواری ۷/۷/۲٠۱۸ مامۆستا عیرفان علی عبدالعزیز رابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *