347dbf465cf783694aaf81a4a0b227b7

عێراق ناخوازێت هیچ ئاڵۆزییەکی لەشکریانە زیاد بکات وەک ئەوەی ئێستا هەيه

سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: ئەو جموجۆڵە لەشکریانەی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا هەیەتی شتێکی نوێ نییە و پێشتریش ئانکەرە لە ڕێی کاربەدەستە باڵاکانیەوە هاوکاتی سەردانەکانیان بۆ بەغدا حکومەتی نێوەندییان ئاگادارکردۆتەوە لە بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو سنوری عێراقدا و وەک دەڵێت ئەوەش بۆتە بیانووە سەرەکییەکە بۆ جموجۆڵە لەشکرییەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا و بە تایبەتیش لە ناوچەی شەنگال.
ئه مه له كاتيكدايه پێشتر تورکیا دەیگوت: لەگەڵ بەغدا گەیشتونەتە ڕێککەوتن بۆ لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو عێراقدا، بەڵام ئێستا دەڵێت ئەوەی هەیە لێکتێگەیشتنی نێوان بەغدا و ئانکەرەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی یەکتر.

ئەلئەدیب دەڵێت: بەغدا بە هەموو شێوەیەک هەر هێرشێکی تورکیا بکرێتە سەر خاکی عێراق ڕەت دەکاتەوە و دەشڵێت وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاشکرایانە و ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە هەر جۆرە کردەیەکی لەشکریانەی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا جێی قایل بوونی بەغدا نییە، ئاگاهیش دراوە بە تورکیا تا لە ئاوەها ڕەوشێکدا پشوو درێژی خۆی بپارێزێت و لە بری ئەوەی بڕوات بەرەو بەکارهێنانی لەشکری، ڕێی دیپلۆماسیانە بگرێتە بەر بۆ چارەسەرکردن.

ئەم ڕاگەیاندنەی عەلی ئەلئەدیب لە کاتێکدایە کە تەنها لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەیان ناوچەی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بۆردومان کردووە و دەیان کەسیش بەهۆی ئەو لەشکرکێشیانەی تورکیاوە کوژراون و بریندارن.

عەلی ئەلئەدیب خۆی لادا لەوەی باس لە تۆپبارانکردنەکانی ئێران بکات و وتى : کۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی دەکات لەناو هەرێمی کوردستانی عێراقدا بە بیانوی ئەوەی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بنکەیان لەو ناوچانە هەيه.

له به شيكى ترى وته كانى دەڵێت ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئێستا عێراق ناخوازێت بەرەنگاربوونەوەیەکی لەشکریانەی هەبێت بەڵکو دەڕوانێتە ئاڕاستە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردن چونکە حکومەتی عێراق ناخوازێت هیچ ئاڵۆزییەکی لەشکریانە زیاد بکات وەک لەوەی ئێستا تیایدایە.
سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەيدا ده خاته روو ده لىت: پێشتر تورکیا دەیگوت لەگەڵ بەغدا گەیشتونەتە ڕێککەوتن بۆ لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو عێراقدا، بەڵام ئێستا دەڵێت ئەوەی هەیە لێکتێگەیشتنی نێوان بەغدا و ئانکەرەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی یەکتر.

ناوبراو دەڵێت: ئەو جموجۆڵە لەشکریانەی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا هەیەتی شتێکی نوێ نییە و پێشتریش ئانکەرە لە ڕێی کاربەدەستە باڵاکانیەوە هاوکاتی سەردانەکانیان بۆ بەغدا حکومەتی نێوەندییان ئاگادارکردۆتەوە لە بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناو سنوری عێراقدا و ئەوەش بۆتە بیانووە سەرەکییەکە بۆ جموجۆڵە لەشکرییەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا و بە تایبەتیش لە ناوچەی شەنگال.

ئەلئەدیب دەڵێت: له ئيستادا بەغدا بە هەموو شێوەیەک هەر هێرشێکی تورکیا بکرێتە سەر خاکی عێراق ڕەت دەکاتەوە و دەشڵێت وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاشکرایانە و ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە هەر جۆرە کردەیەکی لەشکریانەی تورکیا لەناو خاکی عێراقدا جێی قایل بوونی بەغدا نییە، ئاگاهیش دراوە بە تورکیا تا لە ئاوەها ڕەوشێکدا پشوو درێژی خۆی بپارێزێت و لە بری ئەوەی بڕوات بەرەو بەکارهێنانی لەشکری، ڕێی دیپلۆماسیانە بگرێتە بەر بۆ چارەسەرکردن.

ئەم ڕاگەیاندنەی عەلی ئەلئەدیب لە کاتێکدایە کە تەنها لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەیان ناوچەی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا بۆردومان کردووە و دەیان کەسیش بەهۆی ئەو لەشکرکێشیانەی تورکیاوە کوژراون و بریندارن.

عەلی ئەلئەدیب خۆی لادا لەوەی باس و خواسانه ى به يوه نديان به تۆپبارانکردنەکانی كومارى ئيسلامى ئێرانه وه هه يه ئه مه له كاتيكدايه بيشتريش

کۆماری ئیسلامی ئێران تۆپبارانی ناوچە سنورییەکانی كردووه لەناو هەرێمی کوردستانی عێراقدا بە بیانوی ئەوەی هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بنکەیان لەو ناوچانە هەيه.

ئەلئەدیب دەڵێت ئەوەی گرنگە ئەوەیە ئێستا عێراق ناخوازێت بەرەنگاربوونەوەیەکی لەشکریانەی هەبێت بەڵکو دەڕوانێتە ئاڕاستە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەرکردن چونکە حکومەتی عێراق ناخوازێت هیچ ئاڵۆزییەکی لەشکریانە زیاد بکات وەک لەوەی ئێستا تیایدایە.

ش.ك

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *