201703291618110.620-4-SAMSUNG-CORTESIA

بەراورد به خێرایی نێوان ئایفۆن X و گالاکسی ئێس ٩

دواى ئەوەی کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین مۆبایلەکانی خۆی ئاشکراکرد، زۆربەی خەڵک ئەو پرسیارەیان لا دروست بووە ئایا بە بەراورد بە دواین مۆبایلی کۆمپانیای ئەپڵ کامیان خێراترن .

بەراوردەکە لە نیوان ئایفۆن X و سامسۆنگ گالاکسی ئێس ٩ پلەس لە لەلایەن چەناڵی ئوتیوب ” EverythingApplePro” ئەنجامدەدرێت و ژمارەیەک بەرنامەی دیاریکراوە لە هەردوو مۆبایلەکە دەکرێتەوە و خێراترینیان دیاری دەکرێت .

پێشبڕکێکە بە دوو جار ئەنجام دەدەرێت سەرەتا هەموو بەرنامەکان دەکرێتەوە کە لەمەدا ئایفۆن ئێکس توانی زووتر تەواویان بکات بەڵام لە خولی دووهەم کاتێک بەرنامەکان دووبارە دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بزانرێت دادەخرێتەوە یان نا گالاکسیەکە بەهۆی ئەوەی بەرنامەکانی بەکراوەیی بەجێهێشتبوو توانی پێشبڕکێکە بباتەوە .
ش.ك

بابەتی دواتر

568920_0

دژی نەخۆشی شێرپەنجە

شۆفان، چەندین ڤیتامین و‌ پرۆتین و ترشی فۆلیك و ماددەی كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و فۆسفۆرو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *