178019Image1

مارک زوکەربێرگ: دامەزرێنەری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پلانى نوێى هه يه

بەگوێرەی هەواڵێکی سی ئێن ئێن :مارک زوکەربێرگ دامەزرێنەری تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، لەهەوڵدایە بۆ ئەوەی پارێزگاریی لە بێركابەریی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە بكات و شەڕ بۆ ڕزگاركردنی دەكات لە بوون بە ” سەکۆیەک بۆ ساغکردنەوەی کاڵا بازرگانی و براندەکان لە ئێستادا لە هەوڵی رازیکردنی زیاتری بەکارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكدایە، و کۆمپانیاکە لە نوێکردنەوەی وەشانی کۆمپانیاکەدا تایبەتمەندیەکی دیکە زیاددەکات.

لەوەشانە نوێکەدا بەکارهێنەرانی فەیسبووک لە ڕیزبەندی “نوێترین هەواڵ- نیوزفید” دا دەردەکەوێت، یەكەمجار بابەتی هاوڕێ و ئەندامانی خێزانەکەیان دەبێت، پاشان بابەتی پەیج و وێبسایتەكان.

بەگوێرەی ووتەکانی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای فەیسبووک ئامانج لەم گۆرانکارییە “بوونی فەیسبووکە وەک پێگەیەكی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیگرتنە لەگەڵیەکدی و ڕزگاربوونە لە فەیسبووک وەک سەکۆیەک بۆ ساغکردنەوەی کاڵا بازرگانی و براندەکان.

سەرەکیترین هەوڵی مارک زوکەربێرگ کە تاییدا سەرکەوتوو بوبێت وەک بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای فەیسبووک تێکشکاندن، و تێپەڕاندنی ركابەر، و دوژمنەكانی بووە لە بوارەکەیدا، ئەویش بەهۆی ئەو بەربڵاوییەی فەیسبووک لە جیهاندا هەیەتی، و رازیكردنی بەکارهێنەرانی و تازەکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی بەگوێرەی خواستی بەکارهێنەرانی.
ش.ك

بابەتی دواتر

8-Facebook-read-messages-without-having-Facebook-Messenger

هۆشداری دەدرێت
هێڵەكانی ئینتەرنێت لەهەرێم خاو دەبێتەوە

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر خاوبونەوەی هێڵەكانی ئینەترنێت لە شەواندا هۆشداری دایە كۆمپانیاكان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *