29216724_1884003528338562_2132230210975551413_n

میخائیل لیزنرخ : مامۆستا ملاعلی عبدالعزیز سەرکردەیەکی بێ وێنە بوو

مامۆستا ملاعلی عبدالعزیز سەرکردەیەکی بێ وێنە بوو
نوسینی :میخائیل لیزنرخ
بزوتنەوەی ئیسلامی بزاڤێکی جەماوەری جیاواز بوو تایبەتمەندی خۆی هەبوو سەربەخۆبوو لەتەواوی بیروبۆچوونی دا..نمونەی سیاسەتێکی ئیسلامیانەی تەواو بوو لەئاکامی تاریکی و ستەم وچەوساندنەوە دروست بووبو ڕێگایەکی جیاوازی هەبو بۆ ڕزگاری کوردوستان و بەرقەرار کردنی ئاشتی و دادپەروەری بەپێچەوانەی هێزە سیاسیەکانی تر کەلەڕوی میتۆدەوە بارگاوی بوبوون بە وئاڕاستە فیکریەی کەبەعسی لەسەر دروست بووبو بەڵام بزوتنەوە ئاڕاستەکەی لە پێگەیشتنی کۆمەڵایەتی وئاینی وکلتوری کوردانەوە سەرچاوەی گرتبو .ئەوەی جێگای سەرنجە بزوتنەوەو مامۆستا ملا علی عبدالعزیز هیچ کات ئامادەی دانوستان لەگەڵ بەعس نەبوون ولەلای خەڵک زۆر خۆسەویست و کاریزمابوون ولێبڕاوانە دەجەنگان و بەرگریان دەکرد.وبانگی جیهادیان دا
لەکاتێکدا پاش جەنگی کەنداوزۆرێک لە وەهابیەکان و ئیخوان وسەلەفیە جیهادیەکان لەگەڵ لە ناوچوونی صدام نەبوون و بە سەدام خڵەتابوون.
هەروەها بزوتنەوەی ئیسلامی دژی ڕێبازی سۆفیەکانیش نەبون بەڵکو لەلایەن سەرۆک هۆز و کەسایەتی و شێخانی تەریقەتیشەوە زۆر ڕێز لێ گیراو وخۆشەویست بوون .پەیوەندیەکی باشیان هەبوو .
بزوتنەوەی ئیسلامی بەڕێبەرایەتی ئەو دوبرایە ئاڕاستەیەکی نوێ ی هەبوو جیاواز لە بزوتنەوە ئیسلامیەکانی تری دونیا و هەڵقوڵاوی واقیعی کوردوستان وهەڵگری فەرهەنگ و سەقافەتی ئاینی ڕاستەقینە بوون.بزوتنەوەی هەموو کوردێک ومووسوڵمانێک بوو….ئەم بنەماڵەیە دژی ستەمی ڕژێمی بەعس وئەو ئەفکارانە بوون کە شیوعیەکان ونەتەوەپەرستەکان هێنابویان ئاڕاستەیەک لەناوبزوتنەوە دروست کرابوون کەئێران هانی دەدان لەو بزوتنەوە جیا ببنەوە کەزیاتر چالاکیەکان لەڕانیەدا بو.بەڵام بزوتنەوە هەر درێژەی بە ڕەوتی خۆی دا چونکە هەڵقوڵاوی خەڵک بوو…
ئەم نوسراوە بەشێکە لە لێکۆڵینەوەیەکی تێروتەسەلی مەیدانی وزانستی ڕۆژهەڵاتناسی بەناوبانگ میخائیل لیزنبرخ .. وبرای بەڕێزم کیان هەورامی کردویەتی بەکوردی و لە گۆڤاری” ڕابەر” کەتایبەت بوو بە ڤستیڤاڵی مامۆستا ملاعلی عبدالعزیز بڵاو کراوەتەوە

بابەتی دواتر

32804963_447050485740185_512926727022837760_n

له ئارشيفى مه ردانه وه .. تۆ ڕاستت کرد باوکە گیان

لەپاش ڕوخانی صدام منیش یەکێک بوم لەو کەسایەتیانەی کە دەعوەت کرابوین بۆ” کۆنگرەی نیشتمانی عێراق” …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *