NB-159317-635906915281933598

چۆنیەتیی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران هيشتا پێشبينيه

لەگەڵ سه ر هه لدانى خۆ بيشاندانه كان و فشارى هاولاتيان وەزارەتی دارایی خەریکی ليكولينةوه يه كه بۆ چۆنیەتیی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.
بەپێی ئه و به دواداجوونه ى كراوه، ئەو بڕە پارەیەی کە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانەی دەکات، لەگەڵ داھاتی نەوت و داھاتی ناوخۆ، رێژەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران کەم دەکرێتەوە و وەکوو ئێستا نامێنێتەوە.

بەپێی بەپێی ئه و به دواداجوونه ى كراوه زانیارییەکان کەمترین رێژەی پاشەکەوت ١٠% دەبێت، بۆ نموونە ئەگەر کەسێک مووچەکەی ٥٠٠ ھەزار دینار بێت، ٥٠ ھەزار دیناری لێ دەبڕدرێت و زۆرترین رێژەی پاشەکەوتیش دەبێتە ٣٠%.

پێشنیار کراوە کەمترین مووچەی فەرمانبەران ٥٠٠ ھەزار دینار بێت و ئەوانەشی زۆرترین پاشەکەوتیان لێ کراوە مووچەکانیان بە رێژەی زۆر زیاد بکرێت.

لە راگەیاندراوێکی وەزارەتی دارایی کوردستان کە لە ١٨/٣/٢٠١٨ بڵاو بووەتەوە، ھاتووە، لە کاتێکدا مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بەبێ پاشەکەوت پێویستی بە ٩٠٠ ملیار دینارە، بەڵام حکوومەتی عێراق بڕی ٣١٧ ملیار و ٥٤٠ ملیۆن و ٤٦٥ ھەزار دینار بۆ شایستەی دارایی گشت مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستانە، بە مووچەی ھێزەکانی پێشمەرگەیشەوە خەرج کردووە”.

وەزارەتی دارایی جەختی کردووەتەوە: “حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی بەو بڕە پارەیەی کە بەغدا دەینێرێ، ھەروەھا بە داھاتی ناوخۆ و داھاتی نەوت لیستی مووچە رێک بخرێتەوە. ھەموو ھەوڵێک دەخەینە گەڕ بۆ باشترکردنی بژێویی ھاووڵاتییان و مووچەخۆران”.

نووری عوسمان، جێگری سەرۆکی فەرمانگەی ھاوئاھەنگی له و باره يه وه راگەیاندوه‌، لە دەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیرانە پێداچوونەوە بە رێژەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەراندا بکات، وتی: “وەزارەتی دارایی خەریکی دیراسەتێکە بۆ پرسی پێداچوونەوەی مووچە بەگوێرەی ئەو داھاتەی لە دەستی حکوومەتدایە، نازانم ئەو دیراسەتە تەواو بووە یاخود نا”، روونيكردەوە، بەپێی بارودۆخی دارایی و دۆخی سیاسی پێداچووونەوە بە مووچەدا دەکرێت.

سەبارەت بە کەمترین رێژەی پاشەکەوت ١٠% بێت و زۆرترینی ٣٠% بێت، ئەو بەرپرسەی حکوومەت گوتی: ”تاوەکوو ئێستا ئەو رێژانەی پاشەکەوت یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام بەدڵنیایی ئەوەی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەراندا بێت حکوومەت بڕیاری لەبارەوە دەدات“.

لە لای خۆیەوە رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وتى: “لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکی حکوومەت گفتوگۆی کردووە، ئەوان دووپاتیان کردووەتەوە بەم نزیکانە پێداچوونەوە بە رێژەی پاشەکەوتی مووچەدا دەکرێت“.

هه ر له و باره يه وه مەدینە ئەیوب شرنەخی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاندوه: لە بەرپرسانی حکوومەته وه ئه وه ى زانیوە بەم نزیکانە حکوومەت پێداچوونەوە بە پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەراندا دەکات، وتی: ”بۆ پرسی پێداچوونەوەی مووچە ئێمە وەک لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەگەر لەلایەن حکوومەت ئاگادار بکرێینەوە، ئەوا بەشداریی کۆبوونەوەکان دەکەین، بۆ ئەوەی پێکەوە بڕیارێک بدەین، بە جۆرێک لەگەڵ ئەوەداین کەمترین پاشەکەوت لە مووچەدا بکرێت و دواتریش پاشەکەوت نەمێنێت“وا بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا وەزارەتی دارایی ئەو خشتەیە ئاشکرا بکات کە چۆنیەتی دەستکاریکردنی پاشەکەوتی مووچەی تێدایە.

ش.ك

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *