chinese-missile-mirv

ئەمریکا له موشەکی سارمات ده ترسێت

بەڕێوەبەری ده سته ى پارێزگاری یەکێتی ڕوسیا و سەرۆکی هێزی ئاسمانی پێشو (ڤیکتور بونداریف) ده ليت: ئەمریکا پێویستی بە ٥٠٠ موشەکی دژە ئاسمانی هەیە بۆ ئەوەی موشەکی “سارمات”بخاتە خوارەوە .

بونداریف ئاشکرایکردووە ئەم قسەیە لە زاری شارەزایانی وڵاتی ئەمریکاوە دەکات و سیناتۆرە ڕوسییەکە باسی لەوشکردووە ” موشەکی ‘کینجال’ کە فڕۆکەی مێگی ٣١ هەڵی دەگرێت هیچ شتێک ناتوانێت ڕایبگرێت و %١٠٠ ئامانجەکانی دەپێکێت “.

لەلای خۆشیەوە سەرۆکی ئەکادمیەی پەیمانگای موشەکە بەرگریەکانی وڵاتی ڕوسیا “قستەنتین سیفکوف” باسی لەوکردووە موشەکی ” Х-32″ نوێترینی وڵاتی ڕوسیایە و خێراییەکەی دەگاتە (١٥٠٠) مەتر لە هه ر چرکەیەکدا و دووجار لە بەهێزترین موشەکی وڵاتی ئەمریکا خێراترە .

بڕیار وایە لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٠ موشەکی “سارمات” جێگەی (فویفودا) بگرێتەوە، لەکاتێکدا موشەکە نوێیەکە لە توانایدا هەیە بەدەوری زەویدا بخولێتەوە و دواتر ئامانجەکەی بە وردی نيشانبكات و بيبپێکێت، بەمەش ئەمریکا ناچار دەکات بەرگری بە چواردەوری وڵاتەکەیدا بو خوى دا بمه زرينيت .

ش.ك

بابەتی دواتر

30724960_1947058635312560_6042270922428121088_n

گه‌وره‌ترین دیسك

گه‌وره‌ترین دیسك كۆمپانیاى سامسۆنگى كۆریاى باشور جۆرێك له‌ دیسكى رِه‌ق له‌ جۆرى SSD به‌رهه‌م دێنێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *