1016778_486779041403625_1221301673_n

سیستمى حوکمڕانى بندیوار، بەڵتەجیەکانى جووت حیزب!

سیستمى حوکمڕانى بندیوار، بەڵتەجیەکانى جووت حیزب!
ن. شۆرش کەمال
لە ئێستادا توڕەیى و ناڕەزاییەکانى هاوڵاتیانى هەرێم و تەواوى موچەخۆران دژی سیستمى زۆرەملێى بەناو پاشەکەوت وناعەدالەتى نانبڕین گەیشتوەتە دواین لوتکەى ستەمى ئەم دەستەڵاتەو تەواوى بوارەکانى ژیانى لە هەرێمە بۆگەن پێکردوە..
گەندەڵی لە سێکتەرەکانى حوکمڕانى فاشیلانەو فاشیزمانەى بیست و حەوت ساڵى بنەماڵەیى کوردستانى گەیاندوەتە ئاستێک ئیتر ژیان ڕادەوەستێت، بێ منەتى ئەم حکومەتە جووت حیزبە لە ئاست هاوڵاتیان و حیزبەکانى ترى کوردستان گەیشتوەتە ئەو پەڕی بێ ئەخلاقى ..ئەخلاق نە لە سیستم و نە لە سیاسەت و بەڕێوەبردن و نە لە ئەتەکیاتى کلتورى و ڕەوشتیش نەماوە..
دزى و تاڵانى و گەندەڵى تا سەر ئێسقان رۆچوەو مانایەک بۆ بەناو حکومەتدارى نەماوەو ئەوەى هەیە جگە لە ڕێکخراوێکى مافیایی زیاتر نیە و بازارگانى بە خەڵکى بەشمەینەتى کوردستانەوە دەکات و بەڕێوەبردن و کارگێڕی تەنها لە جانتاى چەند بەرپرسێکی زۆردارى ستەمکارى بازرگاندا دێت و دەچێت و پرۆبۆزۆڵ لە سەر بیرە نەوت و باج و سەرانەو موچە دەکات و بزنز بە موقەدەسات و سامانى خەڵکەوە دەکەن، هەر کاتێکیش ناڕەزایی هاوڵاتى دێنێتە سەر شەقام شەق بە شەقێنى موچەخۆران دەکرێت و بە ئاژاوەگێڕو دەستى بێگانە تۆمەتبار دەکرێن و ئیتر یا لێدان و خەڵتانى خوێنیان دەکەن یان نامەردانە تیرۆر دەکرێن و بە دەیان و سەدان سیناریۆی دوبارە لە کۆتایشدا خوێنەکەشیان ون دەکەن.
جەلادو بەڵتەجیەکانى حیزب کە بندیوارەکانن و هۆکارى قەیرانەکانن بەردەوام لە لایەن دەستەڵاتەوە چاوپۆشیان لێدەکرێت و جووت حیزب ئامادەنین لیستى موچەخۆرانی ڕاستەقینەیان لێ پاک بکەنەوە چوونکە ئەوە ئەو بندیوارانەى حیزبن شەق وەشێن و حەسیرمەیانى هاوڵاتى دەکەن بۆ چاوترساندن و لە کاتى هەڵبژاردنەکانیش زیاتر لە سی کورسی پەرلەمانى بۆ جووت حیزب مسۆگەر دەکەن و باڵانسی براوەى هەڵبژاردنەکانیان پێڕاگرتوون.
لە ئێستا ئەم زۆنگە بۆگەن و پڕ لە قەڕەمە ناڕوون و جەنجاڵەى هەژموونى دەستەڵات پڕی کردوە لە جەقەڵ و مارو مێروى مشەخۆرو دڕندە تەنها بە گۆڕانکارى لە سیستمى حوکمڕانى دەتوانرێ ژیانى ئاسایى و ئاسودەى بۆ بگێڕدرێتەوە هەر ئەوەش گۆڕانکارى بنەڕەتیە لە دەستەڵات.

بابەتی دواتر

33745839_2010716382334094_1902423852156190720_n

بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و خه ڵكى دەسپاک دەنگبدە

بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و خه ڵكى دەسپاک دەنگبدە ن. سه رباز خوشناو ‎ئەوەی لە پێشە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *