112832018_nawsxaswasd

حكومەت دەستكاریكردنی پاشەكەوتی راگەیاند و موجه خوران ده بى پاشەکەوت نه مێنىێ

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەفەرمی دەستكاریكردنی سیستەمی پاشەكەوتی موچەی راگەیاند، كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە، بڕیاری لێدراوە.

نێچیرڤان بارزانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، بڕیاریان لەسیستەمی پاشەكەوت‌و دەستكاریكردنی داوە، بەشێوەیەك نزیكبوونەتەوە، لەهەڵگرتنی تەواوی سیستەمەكە.

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند، پاشەكەوتەكە بەشێوەیەكە، كە زۆرترین پاشەكەوت لەموچەی فەرمانبەران 30% دەبێت‌و ئەوانەشی موچەكەیان لە 400 هەزار كەمترە هیچی لێپاشەكەوت ناكرێت.

هاوكات هەر لەكۆنگرە رۆژنامەوانییەكە رێباز حەملان باسی وردەكاری داهاتی هەرێمی كوردستانی كردو ئاشكرایكرد، كە 710 ملیار دینار داهاتیان دەبێت، ئەوەش 317 لەعێراق وەردەگرن‌و 375 داهاتی سامانەسرورشیتییەكان‌و بەشێك لەپارەی ئەمریكاو داهاتی ناوخۆ پێك دبێت.

رێباز حەملان ئاشكراشیكرد، كە خوار 400 هەزار دینار پاشەكەوتی موچەی ناكرێت، هەروەها ئەوانەی سەر بەشەهیدان‌و خانەنیشان‌و كەسوكاری ئەنفالكراوانن، هیچ پاشەكەوتێك لەموچەیان ناكرێت.

وەزیری دارایی باسی وەزارەتەكانی تریشی كرد، بەوەی ئەگەر كەسێك موچەكەی ناوەندییەتی 840 هەزار دیناری هەبێت، ئەوە 18%ی موچەكەی لێدەبڕێت‌و ئەوەشی موچەی لەنێوان 1 ملیۆن بۆ یەك ملیۆن‌و نیوە، 23%ی موچەكەی لێدەبڕێت.

رێباز حەملان ئەوەشی راگەیاند، كە بڕیاری دەستكاریكردنی موچە موچەی پلەباڵاكان ناگرێتەوەو پاشەكەوت لەموچەی ئەو كەسانەی پلەی باڵایان هەیە ناكرێت‌و وەك پێشوو پاشەكەوت لەموچەكانیان دەكرێت.
لە خۆپیشاندانی ئه مروى جەماوەریی مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژەکانی خەڵکی هەولێری پایتەخت و سليمانى و دهوك و هةله بجه دژ بە بەردەوامی سیستمی پاشەکەوتی مووچە و داواکردنی هەڵوەشاندنەوەی و ئەنجامدانی چاکسازیی لە هەرێم دا و موجه خوران ده لين ئيمه به وه رازى نابين و ده بى سیستمی پاشەکەوتی مووچە هه لبوه شينريته وه

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *