1326112016_45ftrfgfg

بایكۆت و خۆپیشاندانی كارمەندانی تەندروستی بەردەوام دەبێت

بۆردی سەندیكاو رێكخراوە تەندروستییەكانی سلێمانی لەبارەی سیستمی نوێی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران هاتنەدەنگ و ئەندامێكی بۆردەكە هەموولایەك ئاگاداردەكاتەوە كە سبەینێش29ی 3ی 2018 بایكۆت و خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت، نوێترین زانیاریش لەبارەی چارەنووسی پارەی هاندان ئاشكرادەكات .
له و باره يه وه عەبدوڵڵا محەمەد ئەندامی بۆردی سەندیكاو رێكخراوە تەندروستییەكان رايه گه ياندوه: دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ 28ی 3ی 2018، بۆردەكەمان كۆبوونەوەیەكی ئەنجامداوەو بەپێی ئەنجامی كۆبوونەوەكەش بایكۆت و خۆپیشاندان بەردەوام دەبێت، بەجۆرێك لە (98%)ی ئەندامانی بۆردەكە لەگەڵ ئەوەدابوون بایكۆت بەردەوام بێت تا بە تەواوەتی پاشەكەوتی موچە هەڵدەوەشێتەوە وتیشی”سبەینێ 29ی 3ی 2018 بایكۆت و خۆپیشاندانی كارمەندانی تەندروستی بەردەوام دەبێت و هەر سبەینێش لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی كۆدەبینەوە، بۆئەوەی بڕیاری كۆتایی لەبارەی ئەو سیستمە نوێیەی موچە و یەكلاییكردنەوەی پرسی بایكۆتكردن یان گەڕانەوە بۆ سەر كار بدرێت”.

ش.ك

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *