cb632d5fedcc7695734ddc245d4726b1

سوریا جێده‌هێڵن بۆ فه ره نسا و نه خشه ى سياسى تێكناده ن

فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ شاندێكی به‌رپرسانی باكووری سووریا ده‌ستی به‌ دانوستان كردووه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌ش له‌ شانده‌كه‌دا هه‌ن و، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی دۆخی عه‌فرین و باكووری سووریا به‌گشتی سه‌ردانی فه‌ره‌نسایان كردووه‌.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌، له‌ تویتێكدا نوسینگه‌ی یه‌په‌گه‌ له‌ پاریس رایگه‌یاند، “كۆشكی ئیلیزێ پێشوازی له‌ شاندێكی كوردی، عه‌ره‌بی و كریستیانی سووریا كردووه‌، كه‌ بۆ مه‌به‌سته‌ی تاوتوێكردنی دۆخی عه‌فرین و باكووری سووریا سه‌ردانی پاریسیان كردووه”‌‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، “پێشبینی ده‌كرێت فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێست و بڕیاری گرنگ له‌مباره‌یه‌وه‌ رابگه‌یه‌نێت”.

رۆیته‌رز له‌ به‌رپرسێكی رۆژئاوای كوردستانی گواستۆته‌وه‌، “شانده‌كه‌ چه‌ندین به‌رپرسی سه‌ربازی و سیاسی له‌خۆ ده‌گرێت، له‌ناویاندا وته‌بێژی یه‌په‌گه‌ش هه‌یه‌ و بڕیاره‌ به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن كۆ ببێته‌وه‌”.
له‌هه‌ڵوێستێكی‌ چاوه‌رواننه‌كراودا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ به‌م نزیكانه‌ سوریا جێده‌هێڵن‌و رێگه‌ به‌لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ ده‌ده‌ن، قه‌یرانی‌ سوریا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

له‌وته‌یه‌كدا كه‌ له‌ویلایه‌تی‌ ئۆهایۆ پێشكه‌شیكرد، دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سوریاوه‌ وتی‌، “به‌م نزیكانه‌ لەسوریا دێینە دەرەوە، لێیدەگەڕێین بۆ ئەوەی خەڵکی دیکە بایەخ بەپرسی ئەو وڵاتە بدات”.

وتیشی‌، “لەسەدا سەد داعشمان تێکشکاند له‌سوریا، زۆر بەخێرایی شکستمان پێهێنان”.

ترەمپ رونیكرده‌وه‌ كه‌ ئەمریکا لەسێ ساڵی‌ ڕابردودا ٧ ترلیۆن دۆلاری لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەرجکردووە.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ نوێه‌ی‌ تره‌مپ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی‌ هاوپه‌یمانیێتییه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌كات له‌سوریاو عێراق بۆ شه‌ڕی‌ داعش‌و ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی‌ . ئه مه ش له كاتيكدا ديت قه يرانه كانى سوريا ته واو قولبوونه ته وه و به بيى ريكهوتنى دواى جه نكى جيهانى سوريا بشكى فه ره نسايه هه ر بويه ش له ئيستادا ناتوانرى به بى ريكه وتنى ولاتانى تر كورانكارى له نه خشه ى سياسى ناو جه كه بكريت.
ش.ك

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *