WASHINGTON, DC - JANUARY 30:  The last rays of sunlight fall on the dome of the U.S. Capitol January 30, 2018 in Washington, DC. President Donald Trump will deliver his first State of the Union address to a joint meeting of Congress tonight.  (Photo by Chip Somodevilla/Getty Images)
WASHINGTON, DC - JANUARY 30: The last rays of sunlight fall on the dome of the U.S. Capitol January 30, 2018 in Washington, DC. President Donald Trump will deliver his first State of the Union address to a joint meeting of Congress tonight. (Photo by Chip Somodevilla/Getty Images)

ئەمریكا تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بۆ پێدانی ڤیزا بە هەند وەردەگرێت

باسك نێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند وەکو بەشێک لە سیاسەتەکەی دۆناڵد ترامپ سەبارەت بەو کەسانەی کە دێنە ناو ئەمەریکاوە، حکومەتی ئەمەریکا پلان دادەنێت بۆ کۆکردنەوەی مێژووی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بێنە ناو ئەمەریکاوە.

زۆربەی داواکەرانی ڤیزای ئەمەریکا بە کۆچبەران و ئەو کەسانەشەوە کە کۆچبەر نین،کە نزیکەی 14.7 ملیۆن کەس دەکات، داوایان لێدەکرێت بە لیستێک هەموو ئەو بەرنامە و تۆڕە کۆمەڵایەتییانەی لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بەکاریان هێناوە بینووسن، کۆمەڵێک زانیاری کە بەکاردەهێنرێن بۆ ناسینەوەیان، بەپێی ئەو ڕێنماییاییە نوێیانەی پێشنیارکراون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی بە تێبینییەک لە تۆماری فیدڕاڵیدا ڕێنماییە نوێیە پێشنیارکراوەکان بڵاودەکاتەوە و داوای پەسەندکردنی دەکات لە ئۆفیسی بەڕێوبەرایەتی و بودجە.

ڕێنماییەکان پشتیوانی لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک ترامپ دەکەن لە ساڵی 2016 دا کە دەیوت نابێت ڕێگە بدرێت بە کۆچبەرە نایاساییەکان بێنە ناو خاکی ئەمەریکاوە بەهۆی هۆکاری ئەمنیەوە، هەروەها داوای کرد پشکنینێکی چڕ بکرێت بۆ ئەو کەسانەی کە دێنە ناو ئەمەریکاوە.

وەزارەتی دەرەوە وتی بەنیاز نیە بەشێوەیەکی ڕۆتینی داوای زانیاری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکات لە زۆربەی ئەو کەسانەی کە ڤیزای سیاسیی و فەڕمیان هەیە.

وەزارەتی دەرەوە وتی ئەگەر پەسەند بکرێت ئەوا داواکەرانی ڤیزای ئەمەریکا داوایان لێدەکرێت ژمارەی تەلەفون و ئیمەیڵ و مێژووی گەشتە نێودەوڵەتییەکانیان لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بنوسن و بینێرن. هەروەها پرسیاری ئەوەیان لێدەکرێت کە ئایا نێردراونەتەوە یاخوو لە هیچ وڵاتێکدا لابراون بەهۆی ئەوەوە کە ئەندامێکی خێزانەکانیان لە چالاکییە تیرۆریستییەکاندا بەشدار بووبێتن یاخوود نا.

ب.هـ

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *