thumbs_b_c_82bfab87d5a4b170de697779e607423e

چەكدارێكی داعش خۆی تەقاندەوەو سێ چەكداری حەشدی شەعبی كوشت

باسك نێت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە هاوبەشەكانی سوپای عێراق لە رۆژئاوای شارۆچكەی ئامرلی و ناوچەی غەڕە لە باشووری خورماتوو ئۆپەراسیۆنێکیان دژی شانە نووستووەکانی داعش دەستپێکرد، بەهۆی خۆتەقاندنەوەی خۆكوژێكەوە، سێ چەكداری حەشدی شەعبی كوژران.

‎عەلی هاشمی، وتەبێژی حەشدی شەعبی لە خورماتوو بە ( رووداو)ی راگەیاند، لە كاتی كێوماڵدا خۆكوژێكی داعش لە ناوچەی غەڕە خۆی بە حەشدی شەعبی و سوپادا تەقاندەوە. لە ئەنجامدا سێ چەكداری حەشد كوژران، كە دانیشتووی ئامرلین، 11 چەکدار و سەربازی دیكەش لە حەشد و پۆلیسی فیدراڵی، بەرپەرچدانەوەی خێرا و سوپا برینداربوون.

‎هاشمی راشیگەیاند “ناوچەكە بەرفراوانە و داعش خۆی رێكخستووەتەوە، دەبێ لەناوببرێن بۆئەوەی ئارامی ناوچەكە نەشێوێنن”.

هێزەکانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق عێراق ئەمڕۆ شەممە 31-3-2018 هەڵمەتێکی سەربازییان بۆ پشکنین و راوەدوونانی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی باشووری شاری خورماتوو دەستپێکرد.

ب.هـ

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *