images

هه‌ركات حكومه‌ت كۆتایی به‌سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ هێنائه‌وكات بڕیار له‌باره‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ده‌درێت

هیڤا حاجی‌ میرخان بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ڕاگه‌یاند، “بڕیاری په‌یڕه‌وكردنی‌ سیستمی‌ پاشه‌كه‌وت بڕیارێكی‌ ناچاری‌ بوه‌ كه‌ حكومه‌ت پێشتر داهاتی‌ كه‌میكردوه‌، به‌ڵام ئێستا داهاتی‌ زیادیكردوه‌ بۆیه‌ بڕیاری گۆڕانكاریشی‌ له‌پاشه‌كه‌وتدا داوه‌”.

لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی كوردستان واده‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانی‌ فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ ئاشكراده‌كات، بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌كه‌ش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، “هه‌ركات حكومه‌ت كۆتایی به‌سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ هێنا، ئه‌وكات بڕیار له‌باره‌ی‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان ده‌درێت”.

وتیشی‌:”هه‌ركات سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ به‌یه‌كجاریی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌كۆتاهێنرا، ئه‌وكات ده‌توانرێت بڕیار له‌باره‌ی‌ دانه‌وه‌ی‌ قه‌رزه‌كانی بدات چ قه‌رزی‌ فه‌رمانبه‌ران و چ ئه‌و قه‌رزه‌شی‌ كه‌ له‌وڵاتانی‌ دیكه‌ كردویه‌تی‌”.

بڕیارده‌ری‌ لیژنه‌ی‌ دارایی له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، “به‌ر له‌ 16ی 10ی 2017 حكومه‌تی‌ هه‌رێم داهاتی‌ نه‌وتی‌ كه‌ركوكیشی له‌ژێر ده‌ستدابوو نیازی هه‌بوو سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ڕوداوه‌كانی‌ ئه‌وكاته‌وه‌ ئه‌و داهاته‌ی‌ له‌ده‌ستدا، ئه‌گه‌رنا پێشتر سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ هه‌ڵده‌وه‌شانده‌وه‌”.

هه روه ها رونيشيكرده وه :”هه‌ركات حكومه‌ت داهاتی‌ زیادبكات و كۆتایی به‌سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ بهێنێت، به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌و داهاته‌ی‌ ده‌ستیده‌كه‌وێت پاره‌ بۆ موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانیش ته‌رخانده‌كات”.

پێشتریش ئازاد محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕاگه‌یاندبوو، “حكومه‌ت دوو هه‌نگاو سه‌باره‌ت به‌فه‌رمانبه‌ران جێبه‌جێده‌كات، یه‌كه‌میان په‌یڕه‌وكردنی سیستمی بایۆمه‌تری بوو بۆ موچه‌و دوه‌میش ئه‌وه‌یه‌ حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی بیانی كارده‌كات به‌ناوی “USAB” بۆ دانان و كردنه‌وه‌ی حساب بانكی بۆ موچه‌خۆران تابتوانرێت له‌داهاتودا موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان نه‌فه‌وتێت”.
سه ره راي هةموو ئه مانه ش هيشتا هاولاتيان و موجه خورانى هه ريم متمانه يان به به لينه كان نه ماوه.
ش.ك

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *