192436Image1

هاتوچۆی‌ سلێمانی‌: ده‌وام ئاساییه‌ و بایكۆت ناكرێت

پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردوو ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانی‌ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ بایكۆتی‌ ده‌وامیان له‌به‌رامبه‌ر سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ راگه‌یاند ئه مرو (ئه‌مین ساڵح) به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ سلێمانی‌ راگه‌یاند”سبه‌ینێ له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌وامی‌ ئاسایی‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و هاوڵاتیان ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن و مامه‌ڵه‌كانیان بێهێن و كاره‌كانیان رایده‌كه‌ین”.

وتیشی‌”سبه‌ینێ‌ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك مامه‌ڵه‌ی‌ هه‌بێت ده‌توانێت سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بكات، چونكه‌ ده‌وام ئاساییه‌ و بایكۆت ناكرێت”.

ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ ده‌وامی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتووچۆی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌كاتێكدایه‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ی‌ رابردوو ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانی‌ ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ بایكۆتی‌ ده‌وامیان له‌به‌رامبه‌ر سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ راگه‌یاند و به‌هۆیه‌وه‌ مامه‌ڵه‌كردنی‌ هاوڵاتیان راگیرا.
ش.ك

بابەتی دواتر

99

حكومەتى هەرێم: گەشتى عومرە بە رێگاى وشکانى پێچەوانەى رێنماییەکانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن “ما‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *