7cfd4e89d2fcee26286674119e7b3b55_L

وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ هۆشداریی ده‌دات

له‌ په‌یامێكدا وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، هۆشداری ده‌داته‌ مامۆستایان و ده‌ڵێت: له ‌ئه‌گه‌ری‌ نه‌شكاندنی بایكۆتی‌ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن، له‌وانه‌یه‌ بڕیارێك بدرێت كه‌ ڕه‌نگه‌ به‌دڵ و خواستی‌ كه‌سمان نه‌بێت.

ئه‌مڕۆ 1ی نیسانی 2018، له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا، پشتیوان سادق وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی‌ ئاراسته‌ی‌ مامۆستایان كردو داوایكرد، بچنه‌وه‌ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن و كۆتایی به‌بایكۆت بهێنن.

سه‌باره‌ت به‌ كاتی تاقیكردنه‌وه‌كان، وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ وتیشی: بۆ پۆله‌ ناكۆتان ده‌سه‌ڵات به‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی په‌روه‌رده‌كان دراوه و خۆیان سه‌رپشكن له‌وه‌ی‌ مه‌نهه‌ج چۆن و تاكوێ‌ تاقیكردنه‌وه‌یان تێدا بكرێت‌، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌ی‌ وزاری‌ له‌هه‌رێم پێكه‌وه‌ ده‌بێت و هیچ گۆڕانكاریه‌كی‌ تێدا ناكرێت.

له‌باره‌ی‌ بایكۆتیكردنی هۆڵه‌كانی‌ خوێندنیش له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه،‌ پشتیوان سادق هۆشداریدا له‌وه‌ی‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وكاره‌ خراپ ده‌بێت و له‌ئه‌نجامیشدا ڕه‌نگه‌ بڕیارێك له‌وباره‌یه‌وه‌ بدرێت، كه‌ به‌دڵ و خواستی‌ كه‌سمان نه‌بێت.

ب.هـ

بابەتی دواتر

99

حكومەتى هەرێم: گەشتى عومرە بە رێگاى وشکانى پێچەوانەى رێنماییەکانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن “ما‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *