download

داوا له‌ژمێره‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كراوه‌ بۆ ئاماده‌كردنى لیستی نوێی موچه‌

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ب دراون، داوا له‌ژمێره‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان كراوه‌ تاوه‌كو ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ 4ی 4ی 2018، لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌گوێره‌ی سیستمی نوێی پاشه‌كه‌وت بنێرنه‌ گه‌نجینه‌كان و به‌زویی ئه‌وكاره‌ ئه‌نجامبده‌ن.

له‌زانیارییه‌كاندا هاتوه‌ ((وه‌زاره‌تی دارایی خۆی ئاماده‌ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، موچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی به‌گوێره‌ی‌ سیستمی نوێی موچه‌ دابه‌شبكات)).

هه‌ر ئه‌مڕۆ، به‌شدار عه‌بدولخالق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ داوامان لێكراوه‌ سبه‌ینێ 2ی 4ی 2018 سه‌ردانی گه‌نجینه‌كان بكه‌ین بۆ ئاماده‌كردنی لیستی نوێی موچه‌و ئه‌و داوایه‌ش ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كانی هه‌رێم كراوه‌”.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ئه‌مڕۆ ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، “داوا له‌وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌ین به‌زوترینكات لیستی نوێی موچه‌ ئاماده‌بكه‌ن”.
ش.ك

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4f76a5a8a42bcd439f686cb2d52bc5b0

بەفر رێگای گوندەكانی رۆژهەڵاتی توركیا دادەخات

له‌ راگه‌یه‌نددراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌وانی وان-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ هۆی خراپی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *