452b63d066735176a894de56a58fb5f2_154603605

تا دوو رۆژيتر ناوی كاندیده‌كان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌و راده‌گه‌یه‌نرێت

رزگار حاجی حه‌مه‌، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده‌ وابڕیاربوو ئه‌مڕۆ 1ی 4ی 2018، ناوی كاندیدی قه‌واره‌ سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌مان هه‌بوو له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان، راگه‌یاندنی ناوی كاندیده‌كان دواخرا.

وتیشی: “سبه‌ینێ یان دوو سبه‌ی، ناوی كاندیده‌كان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌و راده‌گه‌یه‌نرێت”.

سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، رزگار حاجی حه‌مه‌ وتی: “كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ دڵنیابوون بوون له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌واده‌ی خۆیدا ده‌كرێت و عه‌بادیش پشتیوانی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌رخه‌ستنی پڕۆسه‌كه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ دوور بێت له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێك”.

وتیشی: “بۆ پاڵپشتی له‌ناوه‌نده‌كان ده‌نگدان، عه‌بادی سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی عیراقی راسپارد، بۆئه‌وه‌ی هاوكاری و پشتیوانی كۆمسیۆن بكرێت”.

ش.ك

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *