lawand_Ecol__2010_09_15_h14m54s40__SB

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌وشی خوێندن له‌سنوری سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌

دڵشاد مه‌جید سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، به‌ ميدياكانى ڕاگه‌یاندوه : هاوكاتی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌، (یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان) یش كۆده‌بێته‌وه‌و به‌یاننامه‌یه‌ك له‌سه‌ر ڕه‌وشی خوێندن له‌سنوری سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌.

هه ر وه ها وتوشيه تى به‌هه‌ماهه‌نگی یه‌كترو پاڵپشت به‌ بڕیاره‌كه‌ی پارێزگارو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن و مه‌ترسی ئه‌ژمارنه‌كردنی ساڵێكی خوێندن و به‌رژه‌وه‌ندی 750 هه‌زار خوێندكار، هاوكات پشتبه‌ستن به‌وته‌ی وه‌زیری دارایی كه‌ ڕایگه‌یاندوه‌ موچه‌ی په‌روه‌رده‌ به‌سیستمی نوێی پاشه‌كه‌وت دابه‌شده‌كه‌ن، بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌درێت”.

دڵشاد مه‌جید له‌په‌یامێكیشدا داواده‌كات، مامۆستایان به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌كه‌ به‌ده‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی له‌به‌رچاو بگرن و ئه‌و 20 ڕۆژه‌ی كه‌ له‌ته‌مه‌نی خوێندنی ئه‌مساڵ ماوه‌، ده‌رگای خوێندنگه‌كان بكه‌نه‌وه‌، تا ئه‌مساڵی پرۆسه‌كه‌ نه‌فه‌وتێت، ئه‌و ئه‌ركه‌ش ئه‌ركێكی مێژووییه‌.

ئاشكراشیكرد: حكومه‌تی هه‌رێمی ئه‌گه‌ر پابه‌ندبێت به‌وه‌ی 30 ڕۆژ جارێك موچه‌ دابه‌شبكات، به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ساڵی داهاتووشدا قه‌ره‌بووی ئه‌مساڵی خوێندن ده‌كرێته‌وه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

AL_NAJAF_AL_ASHRAF_INT.AIRPORT_-_panoramio

شەفەق نیوز بڵاویكردەوە، كۆمپانیای فڕۆكەوانی پادشای ئەردەنی لە بڕیارێكدا بەهۆی پەرەسەندنی خۆپیشاندانەكانی باشووری عێراق و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *