150829620193568800

له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق و پێشمه‌رگه‌ كارده‌كه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ر مه‌ترسییه‌ك

رایان دیلۆن، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ راگه‌یاند، هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام ده‌بن، له‌ هاوكاریكردنى سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق و له‌ناویشیاندا پێشمه‌رگه‌، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیاببنه‌وه‌ له‌وه‌ى سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان پارێزراو ده‌بن، دڵنیابوون له‌ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى داعش.

وته‌بێژى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق و پێشمه‌رگه‌ كارده‌كه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ى هه‌ر مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌ ئازادكراوه‌كانى ده‌ستى داعش.

رايان دیلۆن، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌وان له‌ ڕێگه‌ى حكومه‌تى عێراقه‌وه‌ كار ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش،”بۆ دیاریكردنى ئه‌و رێگایانه‌ى كه‌ بتوانین هاوكارى ئه‌وان بكه‌ین، له‌وه‌ى رێگرى بكه‌ن له‌ دوورخستنه‌وه‌ى هه‌موو جۆره‌ توندوتیژییه‌ك و گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌ر رێكخراوێكى تیرۆرستى بۆ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان.
ش.ك

بابەتی دواتر

99

حكومەتى هەرێم: گەشتى عومرە بە رێگاى وشکانى پێچەوانەى رێنماییەکانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن “ما‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *