images (1)

لیژنەی بەڕێوەبردنی چادرگه‌ی‌ ناڕەزاییه‌تییه‌كان بڕیاریدا چادره‌كان لاببات‌

ماوەی 9 رۆژە مامۆستایان‌و فەرمانبەرانی ناڕازیی چه‌ند چادرێكیان لەبەردەم بینای دادگای سلێمانی هەڵداوەو شەقامە سەرەكییەكەشیان بەڕوی هاتوچۆی ئۆتۆمبیلدا داخستووە.

ئه‌مشه‌و لیژنەی بەڕێوەبردنی چادرگه‌ی‌ ناڕەزاییه‌تییه‌كان بڕیاریدا سەرجەم ئەو چادره‌كان لاببات‌و شەقامە سەرەكییەكەش بەڕوی هاتوچۆی ئۆتۆمبیلدا بكه‌نه‌وه‌.

هاوكات ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، مامۆستایانی‌ ناڕازیی‌ سلێمانی‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند، “مامۆستایان سه‌رپشك ده‌كه‌ین له‌چونه‌وه‌ ناو هۆڵه‌كانی‌ خوێندن”. له‌هه‌مانكاتدا “پشتیوانی‌ له‌هه‌ڵوێستی‌ مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران ده‌یكه‌ن له‌نه‌چونه‌وه‌ بۆ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن‌و فه‌رمانگه‌كان”.

مامۆستایانی‌ ناڕازیی‌ سلێمانی‌ داواشیان له‌حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و په‌رله‌مانی‌ كوردستان كرد میكانیزمێك دیاری‌ بكه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی‌ پاره‌ی‌ پاشه‌كه‌وتكراوی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران.

ئاشكراشیان كرد كه‌ سبه‌ی‌ سێشه‌ممه‌ خۆپیشاندان‌و رێپێوانی‌ فراوان له‌به‌رده‌م دادگای‌ سلێمانی‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌ر ئەمڕۆ دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوای‌ له‌مامۆستایان كرد كۆتایی به‌بایكۆت بهێنن‌و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هۆڵه‌كانی‌ خوێندن.

بابەتی دواتر

99

حكومەتى هەرێم: گەشتى عومرە بە رێگاى وشکانى پێچەوانەى رێنماییەکانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن “ما‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *