29744903_875779605958549_4560260808599918829_o (1)

بزووتنەوە و یەکگرتوو بڕیاری درێژەدان بە کۆبوونەوە و چالاکى هاوبەشيان دا

سەر لە بەریانى ئەمڕۆ 3/4/2018 لەدرێژەى بەردەوامى کارى هاوبەشى ئیسلامى یەکگرتووى ئسلامى کوردستان و بزووتنەوەى ئیسلامى کوردستان لە بارەگاى مەکتەبى سیاسى بزوتنەوەى ئیسلامى لە هەولێر کۆبوونەوەیەکى هاوبەشیان ئەنجامدا،.
لەکۆبوونەوەیەکى برایانەدا هەردوو لا کاروچلاکى سەرجەم ئاستەکانیان خستەڕوو لەچوارچێوەى سەرخستنى پڕۆژەى یەکخستنەوەى ناوماڵى ئیسلامیەکانى کوردستان و زەروورەتى سەرکەوتنى پڕۆژەکە.
هەردوو لا هاوڕابوون کە پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت و هیواخوازبوون کە سەرجەم لایەن و ڕێکخراو و کەسایەتییە ئیسلامیەکانى کوردستان کار بکەن بۆ بەئەنجام گەیاندنى خەونى گەورەى ئیسلامخوازان، هەروەها بڕیاریاندا کارەکانیان زیاتر پەرەپێبدەن بۆ گەیشتن بەئاکام گەیاندنى پڕۆسەکە و سەرخستنى ئەو پڕۆژەیە لە هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى عێراق و بەردەوامبوونى بۆ پەرلەمانى کوردستان و ئەنجومەنى پارێزگاکان.
له كوبونه وه كه دا بڕیاردرا کۆبوونەوە هاوبەشەکان بەردەوامبن و دڵخۆشیان دەربڕی بە کارى هاوبەشى سەرجەم ئۆڕگان و مەڵبەندەکانى هەردوو لا لەچوارچێوەى کارى هاوبەش و سەرخستنى لیستى یەکگرتوو کە بزووتنەوەى ئیسلامى بەچەند کاندیدێک تێیدا بەشدارە.
لەتەوەرەیەکى تردا دۆخى سیاسى هەرێم تاوتوێکراو پشتیوانى خۆیان بۆ مامۆستایان و مووچەخۆرانى هەرێم دەربڕى کە لە شارەکانى هەرێم بەناڕەزایەتى و خۆپیشاندان داواى مافە ڕەوانیان دەکرد و بووە مایەى وەڵامدانەوەى حکومەت، داواکارین سیستەمى پاشەکەوتى مووچە کۆتایى پێبهێنرێت بە یەکجارى لە زووترین کاتدا.
لە کۆتایدا بڕیاریاندا درێژە بە کۆبوونەوە هاوبەشەکان بدەن و چالاکى هاوبەش بەردەوام بێت و هاوهەڵوێستى لەپرسە سیاسیەکان جەختى لەسەر کرایەوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

858694cafaf16731aaacc2d1f453f632_XL

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی. بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە كاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *