cefd85db0cd74c38c2ebdd275bbb7f3e_L

هەواڵەكانكوردستانی ئەمینداری یەكگرتوو: كاری هاوبەشی نێوان لایەن و كەسایەتیە ئیسلامیەكان بەردەوامە

ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: كاری هاوبەشی نێوان لایەن و كەسایەتیە ئیسلامیەكان لەهەرێمی كوردستاندا بەردەوامە و لەداهاتوشدا بەردەوام دەبێت.

لە میانەی بەشداریكردنی لە كۆبونەوەی كادران و ئەندامانی هەردوو مەڵبەندی سلێمانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی كە لەهۆڵی گەشەپێدانی مەڵبەندی یەكگرتوو لەشاری سلێمانی ئێوارەی دووشەممە 2-4-2018 بەڕێوەچو، مامۆستا صلاح الدین محمد بها‌ء الدین ڕایگەیاند: لە سەرەتای چلەكانەوە بناغەی كاری ئیسلامی دانراوە و درێژە پێدەری تێكۆشانی زانایان و شێخانی تەریقەت و حاڵەتی سیاسی ئیسلامیش هەمان رێبازە و پارێزگاری شناس و هەویەی ئیسلامی و ئەخلاقی گەلەكەمانە.

هەروەها ئەمنیداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ووتیشی: لەئێستادا لە هەرێمی كوردستان كاری هاوبەشی نێوان لایەن و كەسایەتیە ئیسلامیەكان بەردەوامە و لەداهاتوشدا بەردەوام دەبێت.

ب.هـ

بابەتی دواتر

99

حكومەتى هەرێم: گەشتى عومرە بە رێگاى وشکانى پێچەوانەى رێنماییەکانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن “ما‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *