11

داعش پەلاماری كەركوك دەدات

گروپە چەكدارەكانی داعش هێرش دەكەنە سەر كێڵگە نەوتییەكانی باشووری كەركوك، بەڵام شكست دەهێنن.

سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو داعش هێرشی كردۆتە سەر كێڵگە نەوتییەكانی باشووری كەركوك و نزیك پاڵێوگەی بێجی، بەڵام هێزە عێراقییەكان و چەكدارەكانی حەشدی شەعبی هێرشەكەیان تێكشكاندوون.

بەپێی زانیارییەكانی كەناڵی عەرەبییە داعش ویستوویەتی، بۆمب لەژێر هێڵەكانی گواستنەوەی نەوت دابنێت، بەڵام شكستیان هێناوەو پاشەكشەیان كردووە.

جێگەی باسكردنە ماوەیەكە داعش لەناوچەكانی باشوری كەركوك جموجۆڵەكانی زیاتر كردووە، بەشێوەیەك مەترسی لەسەر ناوچەكە دروست كردۆتەوە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

99

حكومەتى هەرێم: گەشتى عومرە بە رێگاى وشکانى پێچەوانەى رێنماییەکانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن “ما‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *