202653Image1

وەزیری تەندروستی سبەینێ دەستده کرێت بە دابەشکردنی مووچە،لقی سلێمانی شکاندنی بایکۆتی راگەیاند

رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی رایدەگەیەنێت سبەینێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی بەسیستمی نوێی پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان بە کوردسات له و باره يه وه وتيشى : تا ئێوارەی ئەمڕۆ کارمەندانمان سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی وەزارەتی تەندروستی بوون و سەرجەم لیست و ناوەکانیان له ئيستادا به ته واوى ئامادەکردووە.

وتیشی بڕیارە سبەینێ دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی لەسەر بنەمای سیستمی نوێی پاشەكەوت ، جێی ئاماژەیە ئێوارەی ئەمڕۆش سەندیکای کارمەندانی تەندروستی لقی سلێمانی شکاندنی بایکۆتی راگەیاند و بڕیاریاندا سبەینێ دەوام دەستپێبكەنەوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_4f76a5a8a42bcd439f686cb2d52bc5b0

بەفر رێگای گوندەكانی رۆژهەڵاتی توركیا دادەخات

له‌ راگه‌یه‌نددراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن شاره‌وانی وان-ه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ به‌ هۆی خراپی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *