دواى ئه وه ى په‌روه‌رده‌كان ئه‌مڕۆ لیستی موچه‌يان ڕاده‌ستی گه‌نجینه‌كان كرد وپه‌روه‌رده‌ی سلێمانیش زانیاریی گرنگ له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات، به‌رپرسێكی په‌روه‌رده‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “هیچ گرفتێك له‌لیسته‌كاندا ڕونادات و له‌و لیستهشی ئاماده‌كراوه هیچ پێشینه‌و قه‌رزێك له‌مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران نابڕدرێت”.
جه‌مال پێنجوێنی به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی ڕاگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ 3ی 4ی 2018 لیستی موچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵمان ئاماده‌كردوه به‌سیستمی نوێی پاشه‌كه‌وت، جگه‌له‌وه‌ى تا دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو به‌شی ژمێریاریی و وردبینی، لیستى موجه يان ئاماده‌كردوه”.
وتیشی:”به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمانگه‌یشتوه چاوه‌ڕوانده‌كرێت تاوه‌كو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی په‌روه‌رده بكرێت, هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ لیستی موچه بهسیستمه نوێیه‌كه ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان ده‌كرێت”.
ش.ك