daash

داعش پەلاماری گوندێكی قەرتەپە دەدات

ئێوارەی دوێنێ‌ گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر گوندێكی خواردووی شارەدێی قەرەتەپە، بەڵام شكێندراون.

رۆژنامەنووس (موحەمەد فائیق) لەپەیجی خۆی لە فەیس بووك بڵاویكردۆتەوە، ئێوارەی دوێنێ‌ گروپە چەكدارەكانی داعش هێرشیان كردۆتە سەر گوندی (سعێدات) ی باشووری شارەدێی قەرەتەپەو لەئەنجامیشدا شەڕو پێكدادان دروست بووەو هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی هێرشەكەی داعشیان شكاندووە.

بەپێی زانیارییەكان، داعش هاوەن بارانی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبیان لەگوندەكە كردووەو لەئەنجامیشدا ئافرەتێك گیانی لەدەستداو سێ‌ كەسیش برینداربوونە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

images

كەش و هەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *