687e9a4a0c41043200bc068bd8299314_L

رووسیا و توركیا و ئێران كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن

بە مەبەستی تاوتوێکی کردنی رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و به‌تایبه‌ت دۆخی سوریا، بریاره‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ داهاتوو، سەرۆکانی رووسیا و سەرۆک کۆماری ئێران سه‌رۆكی توركیا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجام بده‌ن.

بڕیارە رۆژی چوارشەممە 4ی نیسانی2018، لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، هەرسێ سەرۆک ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیای فیدڕال، حەسەن رۆحانی سه‌رۆكی کۆماری ئێران و رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتەکانیان، ئەنجام بدەن.

لە کۆبوونەوەکەدا، هه‌رسێ سه‌رۆكه‌كه‌، داهاتووی سووریا و رێگاکانی کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتە بە رۆژئاوای کوردستانیشەوە باس دەکەن.

شایه‌نی باسه‌، لە سەرەتای شەڕی سووریا، تورکیا پشتگیریی خۆی بۆ بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆن راگەیاندووە و داوای لەسەرکار لاچوونی بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا دەکات و هەردوو وڵاتی ئێران و رووسیاش بە ناردنی چەک و چەکدار، پشتگیریی رژێمی سووریا دەکەن.

بەهۆی ئەو شەڕانەوە، کە سەراپای وڵاتەکەی گرتۆتەوە، زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتیی لە ناوخۆی وڵاتەکە، بۆ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان ئاوارە بوون و زیاتر لە نیو ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

images

كەش و هەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *