breaking news basknet

دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: سبەی پێنج شەممە دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست باسك نيت، كه وتووه ڕایگەیاند: بەڵێنمان دابوو كە كۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی دابەش بكەین، ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێكی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتیەكان لیستی مووچەكانیان نەناردۆتە گەنجیەكان لە بەشێك شار و شارۆچكەكان.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: ڕۆژی پێنج شەممە 5/4/2018، دەست دەكات بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی بە سیستەمی نوێی مووچە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی لیستەكانیان ئامادەیە دەكرێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

41948571_1479604202172471_5299971995243380736_n

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ۱٨ ـ ۹ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *