452b63d066735176a894de56a58fb5f2_154603605

لەكۆی 7 هەزار كاندیدی لیست‌و قەوارە‌و هاوپەیمانیەكان كۆمسیۆن 216 كاندیدی رەتكردوەتەوە‌

بو هەڵبژاردنی 12-5-2018 ی عێراق 88 لیست‌و قەوارە‌و هاوپەیمانی بە 7 هەزار كاندیدیانەوە كێبركێی 329 كورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تا ئێستا لەكۆی 7 هەزار كاندیدی لیت‌و قەوارە‌و هاوپەیمانیەكان 216 كاندیدی رەتكردوەتەوە‌و داواش دەكات لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتو شوێنەكانیان پربكرێنەوە، هۆكاری رەتكردنەوەی كاندیدەكان پەیوەندی بە بروانامەی ساختە‌و پەیوەندییان بەرژێمی بەعس‌و پلەی سەربازیەوە هەیە.

ماوەی چەند رۆژێكە دەستەی لێپرسینەوە‌و دادوەری‌و بەڵگەوتاوان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری‌و ناخۆ‌و خوێندنی باڵا‌و پەروەردە وردبینی لەلەیستی كاندیدان دەكەن، ئەمرۆش رایانگەیاند 216 كاندید دورخراونەتەوە، بەپێی ئەو یاسایەی دانراوە هەركاندیدێك فەرمانبەری دەوڵەت بێت یان پلەی سەربازی هەبێت دەبێت دەست لە وەزیفەكەی بكێشێتەوە‌و دەستلەكاركێشانەوەكەشی بەفەرمی قبوڵ بكرێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

images

كەش و هەوای شارەكانی هەرێمی كوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی كەش و هەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێم …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *