16_4

یەكێتیی مامۆستایان: لقی سلێمانی رەتمانكردۆتەوە تیرو پشك بۆ سوودمەندبووانی پڕۆژەكە ئەنجامبدەن

دڵشاد مەجید سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، راگەیاند: كۆمپانیای تایبەت بەدروستكردنی پڕۆژەی شاری مامۆستایان لە سلێمانی، داوایان لە لقی سلێمانی كردووە تیرو پشك بۆ سوودمەندبووانی پڕۆژەكە ئەنجامبدەن، بەڵام ئێمە رەتمانكردۆتەوە.

لەبارەی هۆكاری رەتكردنەوەی تیرو پشكەكە له لايه ن یەكێتی مامۆستایان وتی:”مەبەستمانە هەموو سوودمەندبووانی پڕۆژەكە بەیەكەوە تیرو پشكیان بۆ بكرێت، بەڵام ئه و كۆمپايه دەیانەوێت بۆ ژمارەیەكی دیاریكراو پڕۆسەكە بەڕێوەبچێت و تائێستا نەگەیشتووینەتە ئەنجام تائێستا زیاتر لە (65%)ی كاری پڕۆژەكە تەواو بووەو چاوەڕوان دەكرێت لەوادەی خۆیدا كۆتایی بێت.

لەبارەی ئەو دەنگۆیانە كە ئەگەر مامۆستایان پارەی قیستەكانیان نەدەن یەكەكانیان لێ وەردەگیرێت، دڵشاد مەجید وتى تائێستا لەو هەنگاوەی كۆمپانیا ئاگادارنەكراوینەتەوەو رێگەنادەین ئەو كارە بكرێت. قەیرانی دارایی كاریگەری هەبووە لەسەر پڕۆژەكە، بەڵام جێبەجێكردنی سیستمی نوێی موچە و باشبوونی گوزەرانی مامۆستایان، هۆكار دەبێت بۆئەوەی پڕۆژەكە پێشكەوتن بەخۆیەوە ببینێت”.

ش.ك

بابەتی دواتر

41948571_1479604202172471_5299971995243380736_n

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ۱٨ ـ ۹ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *