images

گەر رێنمایيه كان كەوتنە واری جێبەجێكردن لیستی شەھیدان و زیندانیانی سیاسیی ھەرێم دەچێتە سەر دەزگای شەھیدانی عێراق

وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەھیدان راگەیاند “دوای دەركردنی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ گواستنەوەی ماف و شاییستە داراییەكانی كەسوكاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسیی ھەرێمی كوردستان بۆ سەر بەغدا، ئێستا لیژنەیەكی ھاوبەش لە ھەردوو حكوومەت سەرقاڵی ئەوەن رێنماییەك دەربكەن تا ھەموو كەسوكاری شەھیدان و زیندانییەك وەك یەك سوودمەند بن، بەڵام ھێشتا دیار نییە كەی یەكخستنەوەی بۆ دەكرێت و مووچەی كەسوكاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی لەلایەن بەغداوە خەرج دەكرێت، تەنیا كاری لەسەر دەكرێت و ئێمەیش ھیوادارین لە داهاتوویەكی نزیكدا تەواو بێت و كۆتایی بەو پرسەیش بێت”.

وتەبێژی وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد “لە عێراقدا دوو یاسا ھەن، یەكێكیان یاسای دەزگای شەھیدانی بەغدایە و ئەوی دیكەیان یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەھیدانە لە ھەرێمی كوردستان، لە ھەندێ شوێن ماف و شاییستەكان وەك یەكن، واتە شتی پێچەوانە لە نێوان یاسای ھەرێم و بەغدادا نییە، بەڵام لە زۆر ڕووەوە مووچە و ئیمتیازاتی بەغدا زیاترن، لیژنەكەیش ھەردووكی پێكەوە رێك دەخات”.

هه روه ها وتی، ھەركات ئەو رێنماییانە كەوتنە واری جێبەجێكردنەوە، لیستی شەھیدان و زیندانیانی سیاسیی ھەرێمی كوردستانیش دەچێتە سەر دەزگای شەھیدانی عێراق و ھەموو مافێكیان دەبێت، بێگومان ئەوكات لە ڕووی دابینكردنی مووچە و ھەر بابەتێكی دیكە سوود مەند دەبن، نایشكرێت رۆڵی وەزارەتی كاروباری شەھیدانی ھەرێمی كوردستان نادیدە بگرین، كە ئەمە دەمێكە سەرقاڵی ئەو پڕۆژەیەن.

ش.ك

بابەتی دواتر

41948571_1479604202172471_5299971995243380736_n

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو

بەسەرپەرشتی ڕابەری گشتی: کۆبونەوەی بەرفراوانی مەکتەبی ڕێکخستن بەڕێوەچوو ئەمڕۆ سێ شەممە بەرواری ۱٨ ـ ۹ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *