52832017_2832017-ch

چواله‌ چاره‌سه‌ر

جكه له وه ى كه چواله‌ یه‌كێكه‌ له‌ میوه‌ به‌هارییه‌كان و تامێكی خۆشی هه‌یه‌، به‌هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی باش له‌ (ڤیتامینه‌كان و كالسیۆم و فسفۆڕ و مه‌گنیسیۆم ) چه‌ندین سوودی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری چه‌ندین نه‌خۆشی ده‌كات.

‎چاره‌سه‌رێكی باشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون، ئاره‌زوو ده‌كه‌ن كێشی له‌شیان كه‌م بێته‌وه‌، چونكه‌ خواردنی چواله‌ ده‌بێته‌ هۆی هه‌ستكردن به‌ تێری.

‎چاره‌سه‌رێكی باشه‌ بۆ توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره‌، هاوكاری دابه‌زینی شه‌كری خوێن ده‌كات.

‎ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی به‌كتریای گورچیله‌و میزه‌ڵدان، پارێزگاری له‌ دڵ ده‌كات له‌ نه‌خۆشیه‌‌كان ده‌یپارێزێت

‎جگه‌ر له‌ چه‌وری زیان به‌خش پاك ده‌كاته‌وه‌، سییه‌كان پاك ده‌كاته‌وه و‌ كرداری هه‌ناسه‌دان باشتر ده‌كات

‎جه‌سته‌ له‌ وشكبوونه‌وه‌ ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها رێگە له‌ ماندوبوون ده‌گرێت.

‎رێگری له‌ قه‌بزی ده‌كات، هه‌روه‌ها ئازاری سه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

‎رێگری له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر ده‌كات، ئێسك له‌ پوكانه‌وه‌ ده‌پارێزێت وبه‌هێزیان ده‌كات.

‎ش.ك

بابەتی دواتر

ku-xlarge

چی‌ وا له‌ مرۆڤه‌كان ده‌كات هه‌ست به‌ ماندووێتی‌ بكه‌ن؟

زانایان رایانگه‌یاند كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ گازه‌كانی‌ قه‌تیسبوونی‌ گه‌رمی‌، ره‌نگه‌ ببێته‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ مرۆڤه‌كان هه‌ست به‌ ماندووێتی‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *